مه‌سرور بارزانی و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه‌

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ بەشداری پانێلێکی تایبەت دەربارەی ئاسایش و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە ده‌كات.
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

ئێوارە ئەمڕۆ هەینی 19ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لە گەڵ سێر ستیفن لەڤگرۆڤ، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا و جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی و هاریکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش کرایەوە .

چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ کاتژمێر 5:30 مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداری پانێلێکی تایبەت دەربارەی ئاسایش و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە ده‌كات. لە پانێلەکەدا، چەندین کەسایەتی و بەرپرسانی ئەمنی و ڕاگەیاندنکاران ئامادە دەبن.

ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ "دایه‌لۆگی مه‌نامه‌ 2021" گه‌یشته‌ مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین.

فقپص
غفقغپ
543543
456365