كاتێك لایهنهكان پهنا دهبهنه بهر یهكگرتنهوه و كۆدهنگی، كه له كارهساتی پارچهكردنی كوردستان تێگهیشتن
ئیسماعیل بێشكچی
K24- ههولێر:
له ههڤپهیڤینێكدا لهگهڵ كوردستان24، ئیسماعیل بێشكچی، کۆمەڵناس، نووسەری گەورە و دۆستی گهلی كورد دووپاتیكردهوه، لە شنگال، سلێمانی و هەڵەبجە هەندێك هەوڵ بۆ كۆسپ خستنهبهردهم پرۆسهی ههڵبژاردن ههبوون، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا پارتی دیموكراتی كوردستان توانی سهركهوتنێكی گهوره بهدهستبهێنێت.
بێشكچی له وهڵامی پرسیارێكدا لهبارهی كێشهكانی نێوان حكومهتی ههرێم و بهغدا به تایبهت و كورد لهگهڵ ههریهك له ئێران، عێراق، سووریا و توركیا به گشتی گوتی: كێشهی كورد لهگهڵ بهغدا مێژوویهكی درێژی ههیه و گرفتهكان ههنووكهیی نین، ههرچهند هیچ كامێك له (عێراق، ئێران، توركیا و سووریا)، تهنانهت ئهمهریكاش نایهوێت ئهو كێشانه چارهسهر بن، بهڵام پێویسته خودی كورد نیازی بۆ چارهسهركردن ههبیت. بۆ ئەمەش گرنگە کورد بەیەکەوە جووڵە بکەن، یهكبوون و بەیەکەوە کارکردنیان گرنگە.
له درێژهی گوتهكانیدا بۆ كوردستان24، ئیسماعیل بێشكچی ئاماژهی به ناكۆكییهكانی نێوان كورد و كوردیش كرد، بۆ ئهوهش ناپاكییهكهی 16ی ئۆكتۆبهری وهبیرهێنایهوه و گوتی: هەندێك ناکۆکی و بەریەککەوتن لە نێوان کوردەکان هەبووە، ئهگهر سهیر بكهین، لە 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 بیرتانە چی روویدا!! بۆیە دەڵێم: یەکبوون و بەیەکەوە کارکردن بۆ کورد گرنگە. کورد بۆ ئەوەی ئەو ناکۆکی، بەریەککەوتن و لەیەکنەگەیشتنانە چارەسەر بکەن، پێویستییان بە کۆششێکی زۆر هەیە.
سهبارهت به ریفراندۆمی سهربهخۆیی كوردستانیش، كه له ساڵی 2017 به بڕیاری سهرۆك مهسعود بارزانی ئهنجامدرا، ئیسماعیل بێشكچی دووپاتیكردهوه، جارێ ریفراندۆم زۆر گرنگ بوو، پێویستبوو کە ریفراندۆمێکی بەو شێوەیە بکرێت، دوای ئهوهی سهرۆك بارزانی كاتی ئهنجامدانی پرۆسهكهی دیاریكرد، ههرچهند وڵاتانی رۆژئاوا و دراوسێی كوردستان ناڕهزایهتییان نیشاندا و بهشێكیان كاتهكهیان به گونجاو نهدهزانی، بهڵام بهڕای من ههر دهبوایه ئهو ریفراندۆمه ئهنجام بدرێت و گرنگییهكی حهتمی بوو، چونكه ئهنجامهكانی ئهو پرۆسهیه ئیرادەی خەڵکی کوردی نیشاندا و کوردەکان دەتوانن هەمو کاتێك بەکاری بهێنن.
ههروهها گوتی: لەساڵی 1920ـەکان کە کورد و کوردستان دابەشكرا، ئەم رەوشە رەوشێکی زۆر دژواربوو بۆ کورد، وەك تێکشکاندنی ئێسکە پەیکەری مرۆڤێك وابوو، وەك بەرتەسککردنەوەی مێشکی کەسێك وابوو، کورد لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست نزیکهی 50 ملیۆن دەبن، بەڵام لەگەڵ ئەو ژمارەیەش خاوهن دهوڵهتی خۆی نییه. ههرچهند ئێمە پێمانوایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدارەیەکی گرنگ و ئۆتۆنۆمییەکی گرنگە.
ئاماژهی بهوهشدا، له دهستووری عێراق ماددهی 140 ههیه، كه تایبهته بهو ناوچانهی له ههرێمی كوردستان دابڕێندراون، ناوهڕۆكی ئهو ماددهیه جهخت لهوه دهكاتهوه، كه پێویسته لهو ناوچانه ریفراندۆمێك ئهنجام بدرێت، ئهگهر رێژهی كورد زیاتر بوو، ئهوا دهگهڕێندرێتهوه سهر خاكی ههرێمی كوردستان، بهڵام ئهگهر ژمارهی دانیشتوانی عهرهب زیاتر بوون، ئهوا وهك ههر پارێزگایهكی دیكهی عێراق پهیوهندی به ههرێمی كوردستانهوه نابێت، بهڵام به درێژایی مێژوو، حكومهتی عێراق نهیویستووه و نایهوێت ئهو ریفراندۆمه بكرێت، بۆیه ههمیشه كێشه دهخاته بهردهم ئهم پرسه.
سهبارهت به پهكهكه و حهشدی شهعبیش له شنگال و ناوچهكانی دیكهی ههرێمی كوردستان، ئهو بێشكچی گوتی: ئەوەی پەکەکە دەیکات هەڵەیە، برەوپێدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حەشدی شەعبی هەڵەیە، حەشدی شەعبی رێکخستنێکی دژ بە کوردایەتییە، واتە رێکخستنێکی دژ بە کورد و کوردستانە، پەکەکە کە رێکخستنێکی کوردییە و پهیوەندی لەگەڵ حەشدی شەعبی هەیە، هەڵەیەکی گەورە دەکات.
جهختیشی كردهوه، ههر كاتێك ههموو لایهنهكانی كورد لهوه تێگهیشتن پارچهكردنی كوردستان چ كارهساتێكی گهوره بووە، ئهوكات ههموویان پهنا بۆ یهكگرتنهوه و بهیهكهوه كاركردن دهبهن، پێویستە كورد ساڵی 1920 لە ڕووی مێژووییەوە بە باشی هەڵسەنگێنێت، بۆ ئهوهی لهو ناههقییه تێبگات، كه بهرامبهر به كورد و كوردستان كرا و خاكی كوردستانی تێدا پارچه كرا، لهكاتێكدا كرۆكی لۆزان لهسهر كورد بوو، بهڵام كورد هیچ نوێنهرێكی تێدا نهبوو.
گوتیشی: پێویسته حكومهتی ههرێمی كوردستان كار لهسهر ئهوه بكات، ئهو بابهتانهی ههستی كوردایهتی و نهتهوایهتی لای تاكی كورد بههێز دهكات، له ناو پڕۆگرامی خوێندن و بواری پهروهرده جێگای بۆ بكاتهوه، بۆ ئهوهی له گرنگی كوردبوونی خۆی تێبگات.
ناوهڕۆكی ههڤپهیڤینهكهی كوردستان24 لهگهڵ كۆمهڵناسی ناسراوی تورک و دۆستی كورد، ئیسماعیل بێشكچی:
كوردستان24: ئێستا بەر لەوەی بچینە نێو ناوەڕۆکی پرسیارەکانەوە، دەمەوێ شتێك بپرسم، خەڵکی ئێمە خۆشحاڵن کە بێشکچی هەیە و ئەوان تۆیان زۆر خۆشدەوێت، باشە ئێوە کە دێنە هەولێر، کاتێک دەگەنە ئێرە هەستتان چۆنە؟
ئیسماعیل بێشكچی: من لە ساڵی 2013ـەوە دێمە کوردستان، زۆر هاتووم، ئەمڕۆش دووبارە لە کوردستانم، بۆیە زۆر دڵخۆشم کە هاتوومەتەوە کوردستان، بە تایبەت کە لەگەڵ ئێوە گفتوگۆ دەکەین، هەستێکی زۆر خۆشە.
كوردستان24: دووبارە بەخێر بێن، ئەگەر بچینە نێو باس و خواسەکانەوە، ئێستا روونە هەڵبژاردنی عیراق کرا، ئایا ئەو هەڵبژاردنەی عیراق دەبێتە مایەی چارەسەری کێشەکانی کورد لەگەڵ بەغدا، هەروەها با ئەوەشی بۆ زیادکەم، سەرکردە کوردەکان هەمیشە دەڵێن: کێشەی ئێمە لەگەڵ عیراق شەراکەتی راستەقینەیە، بە بۆچوونی ئێوە ئەو شەراکەتە راستەقینەیە لەمەودوا جێبەجێ دەبێت؟
ئیسماعیل بێشكچی: من هەموو رۆژێ بە دیقەتەوە، بە گرنگییەوە لە کوردستان24 و کەناڵە باشەکان دەڕوانم، بەو بۆنەیەوە سوپاسی کوردستان24 دەکەم بۆ بانگهێشتەکەتان.
كوردستان24: ئێمە سوپاستان دەکەین.
ئیسماعیل بێشكچی: هەڵبژاردنەکانی 10ی ئۆکتۆبەر، دەتوانم وەها باسی بکەم، بەر لە هەڵبژاردنەکان واتە بەر لە 10ی ئۆکتۆبەر، هەندێ گۆڕانکاری لە یاسای هەڵبژاردنەکاندا بۆ حکومەتی عێراق هاتنە پێشەوە، لەو گۆڕانکارییانەدا کەمکردنەوەی دەنگی کوردەکان یاخود کەم چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، ئامانجێکی لەم شێوەیە هەبوو، لەتەك ئەمەوە لە سلێمانی و هەڵەبجە هێرشکرایە سەر سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەروەها لەولاوە لە شنگال رێگری لە کاندیدانی پارتی کرا بۆ ئەوەی پروپاگەندەی هەڵبژاردن بکەن، پەکەکە رێگری کرد کە نامزەدانی پارتی بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن، هەروەها لەولاوە لە شنگال، سلێمانی و هەڵەبجەش هەندێ هەوڵ هەبوون، کە كۆسپ بخەنە بەردەم هاووڵاتیان بۆ ئەوەی نەچنە سەر سندوقهكانی دەنگدان، ئەمانە دەنگدانەوەشی هەبوو، لەگەڵ ئەمانەشدا لە هەڵبژاردنی 10ی ئۆکتۆبەر پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکەوتنێکی گەورەی پیشانداین، لەگەڵ ئەو تەگەرانەش کە بۆی دروستکران، پارتی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا، بۆیە من وەك خۆم ئەمە زۆر بە گرنگ دەنرخێنم.
كوردستان24: بەڵی، بەڵام لە کۆتاییدا لە نێوان کوردستان و عیراق کێشە و گرفت هەن، ئایا دوای ئەو هەڵبژاردنە گرفتهكان چارەسەر دهبن؟ ئەو شەراکەتە راستەقینەیە پێکدێت یان نا؟
ئیسماعیل بێشكچی: دەکرێ بڵێین، لە نێوان حکومەتی هەولێر و حکومەتی بەغدا ناکۆکی زۆر گەورە هەیە، لێکتێنەگەیشتنی زۆریش هەیە، ئەمانە هی ئەمڕۆ نین، ساڵەهای ساڵە ئەو ناکۆکی و بەریەککەوتنە هەبووە و ماوەتەوە، بەڵام عێراق نایەوێت ئەو ناکۆکییانە چارەسەر بکات، تورکیاش نایەوێ ناکۆکییەکان چارەسەر ببن، ئێران بەهەمان شێوە نایەوێ ئەو ناکۆکییانە چارەسەربن، سووریا نایەوێت هەتا ئەمەریکاش نایەوێ، واتا گرنگە ئەمانە باس بکەین، ئەوەشیان گرنگە بڵێین: رەنگە تورکیا چارەسەری نەوێ، عێراق نەیەوێ، رەنگە سووریا نەیەوێ و ئێرانیش نەیەوێ، بەڵام پێویستە کورد نیازی چارەسەریی هەبێت، واتە پێویستە یەکەمجار کورد لە چارەسەری ئەو کێشانەدا بێت و بەشێوەیەکی ماندوونەناسانە لە هەوڵی چارەسەری ئەو ناکۆکییانە دابێ. بۆ ئەمەش گرنگە کورد بەیەکەوە جووڵە بکەن، بوونەیەك و بەیەکەوە کارکردنیان گرنگە، ئەمەش ئاوا ئاسان نییە کە دەیڵێین.
كوردستان24: له جهنابتان تێدهگهین.
ئیسماعیل بێشكچی: لە رابردوودا هەندێك ناکۆکی و بەریەککەوتن لە نێوان کوردان هەبووە، ئهگهر سهیر بكهیت، لە 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 بیرتانە چی روویدا، بۆیە دەڵێم: یەکبوون و بەیەکەوە کارکردن بۆ کورد گرنگە. کورد بۆ ئەوەی ئەو ناکۆکی، بەریەککەوتن و لەیەکنەگەیشتنانە چارەسەر بکات، پێویستییان بە کۆششێکی زۆر هەیە، کوردەکان پێویستە نیازی ئەو چارەسەرییەیان هەبێ.
كوردستان24: ئەو یەکبوون و یەکگرتنە بۆ لە نێوان کوردان دروست نابێ؟ باسی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017ـتان کرد، بینیتان سەرۆك بارزانی لە پێناو ئەنجامدانی ریفراندۆم چ کۆششێکی کرد و دواتر تاقمێکی دیاریکراوی نێو حزبێك چ خیانەتێکیان کرد، بۆچی شتێکی ئەوها روویدا؟.
ئیسماعیل بێشكچی: جارێ ریفراندۆم زۆر گرنگ بوو، پێویستبوو ریفراندۆمێکی بەو شێوەیە بکرێت، 7ی حوزەیرانی ساڵی 2017 سەرۆك بارزانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، کە لە 25ی ئەیلوول ریفراندۆم دەکەین، لە دوای ئەمە وڵاتانی رۆژئاوا، ئەمهریکا، روونکردنەوەی یەك لە دوای یەکیان بڵاوکردەوە و گوتیان کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم نییە و لەو کاتەدا ئەنجامدانی ریفراندۆم پێویست نییە، روونکردنەوەی وەها بڵاوکرانەوە، بەڵام بە بۆچوونی من: ئەو ریفراندۆمەی گەلی کوردستان کردیان زۆر گرنگ بوو، پێویست بوو ئەنجام بدرێت، هەرچەندە ئەمەریکا و ئەوروپا و تورکیا و ئێران و عەرەبیش نەیاندەویست.
كوردستان24: واتا ههر لهو كاتهدا؟
ئیسماعیل بێشكچی: ئەگەر ریفراندۆمی 25ی ئەیلوول بە نموونە وەرگرین، سەدا 92، 93ی کوردەکان بە بەڵێ دەنگیاندا، ئەو ئەنجامە ئیرادەی خەڵکی کوردی نیشاندا و کوردەکان دەتوانن هەموو کاتێك بە کاری بهێنن، واتە: ئەمە بۆ کورد بووە تاپۆیێك، دەتوانن لە داهاتوودا بەکاری بهێنن، ریفراندۆم پێویستە بکردرابایە و کرا، بەڵێ، کێشەی کورد کێشەیەکی زۆر گەورەیە، لە ساڵی 1920ـەکان کە کورد و کوردستان دابەش و پارچە و پارچە کرا، رەوشێکی زۆر دژواربوو، وەك تێکشکاندنی ئێسکە پەیکەری مرۆڤێك وابوو، وەك بەرتەسککردنەوەی مێشکی کەسێك وابوو. کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست 50 ملیۆن دەبن، بەڵام لەگەڵ ئەو ژمارەیەش دەستکەوتێکی وەهایان نەبووە، با ئەوەش بڵێم: ئێمە پێمانوایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدارەیەکی گرنگ و ئۆتۆنۆمییەکی گرنگە، بەڵام هەرچەند کوردەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە بەرامبەر تورکەکان، عەرەب و فارسەکان هەرێمێکی ئۆتۆنۆمیشیان هەیە، بەڵام ئەو جیاوازیە هیوابەخش نییە، رەوشێکی زۆر گرانە. پێویستبوو کورد ئەو دابەشکردن و بەشینەوە و پارچەکردنە لەبیرنەکات و عهقڵی لێوەربگرێ؟ بە بۆچوونی من دەبوایە کورد زیاتر بە ئاسانی لەگەڵ یەك گۆتوبێژیان بکردایە و پهیوەندییان دروستبکردایە. کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ژمارەیان لە 50 ملیۆن زیاترە، بە نموونە لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە دام و دەزگاکانی ئەوروپا، پەرلەمانی ئەوروپا کۆمسیۆنی ئەوروپا، لە کۆنفرانسی ئیسلامی، نوێنەریان نییە، هەرچەند میللەتێکن، تەماشاکە لە کەنداو، کوەیت، قەتەر، بەحرهین و ئیمارات، ئەمانە ژمارەی دانیشتوانیان ملیۆنێك نابێت.
دەوڵەت گرنگە، ئەگەر دەوڵەتتان نەبێ ناتوانن موزەخانەیەکیش دروست بکەن، ئەگەر دەوڵەتتان نەبێ، ناتوانن قەبرستانەکانیشتان بپارێزن، دەوڵەت گرنگە، لە سەدەی 18 دا هیگڵ دەڵێت: مەدەنییەکان دەوڵەت دروست دەکەن، ئەگەر دەوڵەتتان نەبێ ناتوانن شارستانییەت دروست بکەن. هەر مللەتێك دەوڵەتی نەبێت ناتوانێت هەنگاوێك بنێت، دەمەوێ ئەوەش بڵێم: تیۆدۆر هێڵسی یەهودی، لە ساڵانی 1890ـەکان دەڵێت: لە ئەمهریکا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا و فەرەنسا ئەو سەردانی دەوڵەمەندانی یەهودی دەکات و لەو سەردانانەدا بەو دەوڵەمەندانە دەڵێت: ئەگەر دەوڵەتتان نەبێ دەوڵەمەندیتان هیچ نرخێکی نییە. ئەوهایان پێدەڵێت، بۆیە زۆر گرنگه ببیتە خاوەن دەوڵەت، بێگومان ئەمە بۆ کوردەکان زۆر زەحمەتە، دابەشکاری و پارچەکردن و بەشینەوە رەوشێکه 100 ساڵە بەردەوامە، بۆ نموونە لۆزان، رێککەوتنێکی گرنگ بوو وایە؟ بەڵام لە لۆزاندا كورد هیچ نوێنهرێكی نهبوو.
كوردستان24: ئێستا بابەتێکی دیکەی وەك ریفراندۆم لە گۆڕهپانی کوردستان هەیە، ئەویش دەستوورە، لە دوای ساڵانی 1990ـەکانەوە حزبەکان و خەڵکی کوردستان خەبات بۆ دارشتنی دەستوورێك دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستاش هەرێمی کوردستان دەستووری نییە، ئێستا دەستوور بووەتەوە بابەتێکی گەرم و کارەکانی دەستپێکردووە، گوتەی ئێوە بۆ حزبە کوردییەکان لەو بارەیەوە چییە؟.
ئیسماعیل بێشكچی: ئێستا زۆر گرنگترە هەڵوەستەیەك لەسەر دەستووری عێراقی ساڵی 2005 بکەین، لەو دەستوورەدا ماددەی 140 هەیە وانییە؟ ئەو ماددەیە تایبەتە بەو ناوچانەی لە کوردستان دابڕێندراون، دەڵێت: ریفراندۆمێك بکرێت لەو ناوچانەی کە لە کوردستان دابڕێندراون، لە ئهنجامدا ئەگەر لەو شوێنانە نفوس و ژمارەی دانیشتوانی کورد زیاتربوو ئەوا ناوچەکان دەگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان، ئەگەر عەرەبەکانیش زیاتربوون دەچنەوە سەر بەغدا، بەڵام ئەمە پێکنایەت، حکومەتی عێراق نایەوێ ئەمە بکات، ئەمەش کێشەیەکی کۆنە، بۆ نموونە: لە ساڵی 1970 کە لە نێوان مەلا مستەفا بارزانی و سەدام حوسێن رێککەوتن دەکرا، ئەمە یەکێك لە بابەتە سەرەکییەکان بوو، ماددەیەکی سەرەکی رێککەوتنەکە بوو، چی دەگوت؟ دەیگوت لەو ناوچانە ریفراندۆمێك بکرێت و بەپێی ژمارەی دانیشتوان ئەو ناوچانە سەر بە عیراق بن، یان هەرێمی کوردستان، لەو کاتەوە ئەمە هەیە، بەڵام نەکرا، بۆچی نەکرا! چونکە تورکیا نەیدەویست، ئیران نەیدەویست، عیراقیش لەگەڵی نەبوو، بۆیە نەکرا، بەڵام کوردەکان پێویستە پێداگری لەسەر ئەمە بکەن، پێویستە بیپارێزن، هەربۆیە یەکبوون و بەیەکەوە کارکردن لە نیوان کوردەکان گرنگە.
كوردستان24: ئێستا لە هەرێمی کوردستان لە شنگال و سنوورەکان بابەتێکی دیکەمان هەیە، پەکەکە لەو شوێنانە هەیە، بۆیە ناو بە ناو تورکیا پێگەکانی پەکەکە بۆردومان دەکات، ناوچەکە دەسووتێت، گوندەکان چۆڵ دەبن و خەڵکی لەو شوێنانە ئاوارە دەبن، بۆچونتان لەسەر ئەمە چییە؟ پەکەکە لەوێ چی دەکات؟ ئایا پێویستە پەکەکە لەوێ ههبێت؟
ئیسماعیل بێشكچی: ئەوەی پەکەکە دەیکات هەڵەیە، برەوپێدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حەشدی شەعبی هەڵەیە، حەشدی شەعبی رێکخستنێکی دژ بە کوردایەتییە، واتە رێکخستنێکی دژ بە کورد و کوردستانە، پەکەکە رێکخستنێکی کوردییە و پهیوەندی لەگەڵ حەشدی شەعبی هەیە، هەڵەیەکی گەورە دەکات.
كوردستان24: ئەگەر لە هەرێمی کوردستان دوورکەوینەوە، ئێستا لە ناوچەکەدا بابەتی گەرم و گوڕ هەن، بە بۆچوونی ئێوە ئەوە چییە لە ناوچەکەدا روودەدات؟ کورد لە كوێی ئەو رووداوانەدایە و پێویستە كورد چی بکات و چی هەیە پێویست ناکا بیكات؟
ئیسماعیل بێشكچی: گرنگە کورد بەیەکەوە کاری بەیەکەوەیی بکەن، بەڵام دیسانەوە دەیڵێم: ئەوەیان ئاسان نابێ وەکو پێشتر ئاماژەمان پێدا، چونکە ئەو لەیەکنەگەیشتنە لە کۆنەوە هەیە لە نێوان کوردان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بەیەکەوە کارکردنە گرنگە، بە نموونە، ئێمە کاتێک باسی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی بەغدا و حکومەتی هەولێر دەکەین، باسی لەیەکنەگەیشتنەکان دەکەین، دەی روونە کە نایانەوێت کێشەکان چارەسەر ببن، عیراق ئەمەی ناوێ، تورکیا نایەوێ، سووریا نایەوێ، ئێران نایەوێ، ئەمهریکاش نایەوێ، بۆیە ئەو یەکگرتنە زۆر گرنگە.
كوردستان24: واتە هەر شتێك کە تورکیا، سووریا، ئێران و عێراق نەیانەوێ، نابێت کورد بیکات؟
ئیسماعیل بێشكچی: جا بۆیە کاری بەیەکەوەیی گرنگە، پێویستە کوردەکان بیانەوێ و بە ئیسرارەوە کاری بۆ بکەن، کە دەڵێین: ساڵانی 1920ـەکان کوردەکان پارچە پارچە و دابەشکراون، ئێستا رۆشنبیرانی کورد لەگەڵ دیپلۆماتكارانی ئینگلیز و فەرەنسا لە کۆبوونەوە تایبەتەکاندا دەڵێن: ناهەقی گەورەتان بەرامبەر به ئێمە کردووە، ساڵی بیستەکان بەرامبەر کورد و کوردستان ناهەقیتان کرد، ئەو دیپلۆماتكارانە لە کۆبوونەوە تایبەتەکاندا دەڵێن: بەڵی بەرامبەر بە کوردستان ناهەقی کراوە، بەڵام لە کۆبوونەوە فەرمییەکاندا بۆ راستکردنەوەی ئەو ناهەقییە هیچ شتێك ناکەن، جا لەبەر ئەوەیانە پێویستە کوردەکان خۆیان بیکەن.
كوردستان24: کوردەکان بۆچی نابن بەیەك، ئێستا کوردەکان لە چ قۆناغێکی پێگەیشتنی کۆمەڵایەتی دان، میللەتن، یاخود لە قۆناغی پێش بە میللەتبوون دان؟
ئیسماعیل بێشكچی: سهیركه، ئێمە باسی ساڵانی بیست دەکەین، لە سەردەمی کۆمەڵەی گەلان ناهەقیهکی زۆر بەرامبەر بە کوردەکان کراوە، لەو کاتەدا هێشتا کۆمەڵەی گەلان هەبوو، لە یەکێتی سۆڤیەتدا لینێن، ستالین، ترۆچکی، بۆ نەتەوەی خۆیان زۆر کاریان دەکرد، بێوچان گفتوگۆیان دەکرد، بۆ وڵاتەکەیان ئەمەیان دەکرد، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا سەرۆك وێڵسن بەهەمان شێوە کاری دەکرد، یانی لە سەردەمێکی وەهادا لە ساڵانی بیستەکان دەبینین، کوردستان دابەشکراوە و پارچەکراوە، ئەوە بۆ کوردەکان زۆر ناخۆشە، کوردەکان پێویستە لەمە تێبگەن، من پێموایە کورد تا ئێستا لەو پارچەکردن و دابەشکردنە تێناگات، هەرکاتێك تێبگات بەیەکەوە کۆدەبنەوە و کارکردنیان بەیەکەوە ئاسان دەبێت.
كوردستان24: ئێستا بەیەکەوە بە خاڵێك گەیشتین، لەو خاڵەدا شیرەتتان بۆ حزبە کوردییەکان و کوردەکان چییە؟
ئیسماعیل بێشكچی: دەبێت کوردەکان تێبگەن لەو ناهەقییەی بەرامبەرییان کراوە، پێویستە ئەوان ساڵی 1920 لە ڕووی مێژووییەوە بەباشی هەڵسەنگێنن، بۆ نموونە لۆزان، لە لۆزاندا گرنگترین بابەتیان کوردستان بوو، بەڵام نوێنەری کوردەکانی لێنەبوو، کە پێویستبوو بە شێوەیەکی تایبەتی نوێنەری کوردی تێدابێ، بەڵام نەبوو، ساڵی بیستەکان لە باشووری کوردستان ئەو سەرۆکەی هەبوو، وانییە؟ ناوی چیبوو؟
كوردستان24: شێخ مەحموودی حەفید.
ئیسماعیل بێشكچی: بەڵێ شیخ مەحموود بەرزنجی، نوێنەرەکانی بۆ لۆزان نارد، بەڵام لەلایەن بەڕێوەبەرانی ئینگلیز و فەرەنسییەکان و نوێنەرانی توركهوه رێگرییان لێکرا، کە بگەن بە لۆزان، بەو شێوازە کورد و کوردستان دابەشکران و پارچە کران و نوێنەرەکانیش نەگەیشتن، کە کوردەکان لەوە گەیشتن و زانییان ئەو ناهەقیانەیان بۆ بەرامبەر کراوە، کارکردن و یەکگرتنیان ئاسانتر دەبێت.
كوردستان24: ئێمە هێدی هێدی دەگەینە کۆتایی بەرنامەکەمان، بۆیە پرسیارێك کە من پرسیارم نەکردبێ یاخود شتێك کە جەنابتان بتانەوێ بیڵێن چییە؟ هەروەها دەمەوێ بزانم ئێستا بەچییەوە سەرقاڵن؟ با ئەوەش بزانین.
ئیسماعیل بێشكچی: سهیركه، کورد تێگەیشتنی بۆ شتەکان لاوازە، تێگەیشتنی بۆ نیشتمان نییە، بەڵام لە ساڵی 1961ـەوە شەڕ هەبووە و پێشتریش شەڕیان کردووە، بەڵام ئەو شەڕانە تێگەیشتنیان بۆ نیشتمان درووست نەکردووە، ئەمڕۆ لە باشوورەوە خەڵك دێتە باکووری کوردستان، لەوێ پشووەکانیان بەسەر دەبەن، بۆ ئەمە دەچنە شوێنێکی وەکو مێرسین، دەچنە ئێگێ، بەڵام ناچنە وان، ناچنە بینگۆڵ و دیاربەکر، دەچنە مێرسین و لە کەناراوەکانی دەریای رەش دەسوڕێنەوە، پارەیەکی زۆر خەرج دەکەن، ئەمە لە ئهنجامی لاوزای تێگەیشتنە بۆ نیشتمان، لە حاڵێکدا وا دەزانن لە کەناراوەکانی دەریای رەش خەڵك کوردی خۆشدەوێت، بەپێچەوانەوە دژایەتی کورد هەیە، لە مێرسین لە جەژنی قورباندا خێزانێکی کورد کەوتە رەوشێکی دژوارەوە، کە دەچییە ئەوێ پێتان دەڵێن: کوردن یان عەرەبن، کە دەڵێی: کوردم، رووبەڕووی رەوشێکی زۆر ناخۆش دەبیتەوە، کەوایە ئەو خەڵکەی باشوور بۆ تا ئێستاش دەچێته ئەوێ؟ خۆشەویستیان لەوێ نییە، لە ئێزمیر خەڵك، سکرتێری پارتی دیمۆکراتی گەلان "هەدەپە"ـیان کوشت، لە ئاکسەرای ماڵباتێکی کورد، 7 کەسیان لێکوژران، باشە کوردەکان بۆ ئێستاش دەڕۆن و ناچنە وان؟
كوردستان24: ئهمهشیان كێشهیهكی دیكهیه!
ئیسماعیل بێشكچی: مانای ئهوەیە تێگەیشتن بۆ نیشتمان نییە، لاوازە، بۆیە ئیدارەی هەرێمی کوردستان پێویستە بە باشی کاربکات، بۆ دروستکردنی هەستی نەتەوایەتی، لە سێکتەری پەروەردە جێی ئەمە بکاتەوە، لای کورد لەگەڵ ئەو هەموو شەڕ و ئەو هەموو باجەی داویانە، هەستێکی نیشتمانی باش درووست نەبووە، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەی بۆ ئەمە هەبێت.
كوردستان24: زۆر زوو گەیشتینە کۆتایی بەرنامەکەمان، زۆر سوپاست دەکەین.
ئیسماعیل بێشكچی: من سوپاسی ئێوە دەکەم، کوردستان24 بەپێی بنەمای ئازادی رۆژنامەڤانی نێودەوڵەتی کاری خۆی دەکات و پێموایە ئەمە گرنگە و هیوادارم لەوەیان بەردەوامبن.
كوردستان24: ئێمەش دووبارە سوپاستان دەکەین.
H.B