مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی ئوردن کۆدەبێتەوە

چەند پرسێکی تایبەت بە ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن  - مەنامە - بەحرەین
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن - مەنامە - بەحرەین

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ شەممە 20 ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا پەیوەندییە مێژووییەکانی ئوردن و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا. جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵڵای شای ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندیی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربری. سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی شا عەبدوڵڵا و ئوردنی کرد و جەختی لە گرنگیی فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ ئوردن کردەوە.

پێشتر و لە یەکەم دیداری ئەمڕۆیدا لە چوارچێوەی بەشداری کردنی لە دایەلۆگی مەنامە2021، لە پایتەختی بەحرەین، مەسرور بارززانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ میگێل بێرگەر وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.