عومرەکارێكی کورد لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد
"دوای مانەوەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەککەی پیرۆز ئەمڕۆ لە تەمەنی 69 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد"

K24 - هه‌ولێر:
راگەیاندنی حەج و عومرەی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای مانەوەی زیاتر لە بیست رۆژ، ئەمڕۆ یەکشەممە 21⁄ 11⁄ 2021، دووەمین عومرەکاری کورد لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد.
راگەیاندنی حەج و عومرە راشیگه‌یاند، کۆچکردوو ناوی ته‌واوی "عارف محه‌مه‌د عارف زاخۆییە" و خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆیی زاخۆیە و بەر لە ماوەیەک گەشتی عومرەی ئه‌نجامداوه.
جه‌ختیكرده‌وه، دوای مانەوەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەککەی پیرۆز ئەمڕۆ لە تەمەنی 69 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.