سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌وه‌ هه‌ولێر

دوای بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دایەلۆگی مەنامە و دیداری لەگەل بەرپرسانی باڵای جیهان مه‌سرور بارزانی گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

لە دوای بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دایەلۆگی مەنامە و دیداری لەگەل بەرپرسانی باڵای جیهانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە هەولێر.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی کۆڕبەندی (دایەلۆگی مەنامە 2021) کە بە بەشداری بەرپرسانی باڵای جیهانی، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین سازکرابوو، گەڕایەوە هەولێر.

لە رۆژی یەکەمی کۆڕبەندەکەدا، سەرۆکی حکومەت بەشداری پانێلێکی گفتوگۆکردنی کرد لەبارەی گۆڕانکاریی و پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکە.

سەرۆکی حکومەت، زنجیرەیەك دیدار و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەوروپا، ئەمەریکا و وڵاتانی عەرەبی ئەنجامدا، وەك پاشای بەحرەین، جێنشین و سەرۆك وەزیرانی بەحرەین، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەمینداری گشتيی کۆمکاری عەرەبی، وەزیری بەرگری ئەمەریکا و رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفەریقا، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بەرگری سینگاپور، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیماراتی، وەزیری دەرەوەی یۆنان و وەزیری دەرەوەی بەحرەین و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا.

لەدیدارەکاندا، تاووتوێی پرسەکانی ناوچەکە کران، لە نێویشیاندا دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرەپێدانی پەیوەندیی و ھەماھەنگیی لە سەرجەم بوارەکاندا.

H.B

Fly Erbil Advertisment