خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامه
به‌هۆی رێكاره نوێیه‌كانی كۆرۆنا له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا ناڕزایی و توندوتیژی درووستبوو

K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی رێكاره نوێیه‌كانی كۆرۆنا و بڕیاری كه‌ره‌نتین و سه‌پاندنی پێدانی ڤاكسین، له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان ئه‌نجام درا و توندوتیژیشی لێكهوتهوه، هه‌زاران هاووڵاتی له وڵاته‌كانی هۆڵه‌ندا، نه‌مسا، فه‌ره‌نسا، كراوتیا و دانیمارك رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان.
له رۆژی هه‌ینییه‌وه له هۆڵه‌ندا خۆپیشاندان به‌رده‌وامه، خه‌ڵكی له بڕیاری كه‌ره‌نتین ناڕازین و رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان، به گوێره‌ی ئاژانسی "فرانس پێس" زیاتر له 100 كه‌س به‌هۆی هاندان و توندوتیژییه‌وه له‌و وڵاته ده‌ستگیركران و 12 كه‌سیش له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌دا برینداربوون.
خه‌ڵكه ناڕازییه‌كه‌ی هۆڵه‌ندا، ماوه‌ی 3 رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك له خۆپیشاندان به‌رده‌وامن، ئه‌وان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه ملكه‌چی رێكاره نوێیه‌كانی حكومه‌تی بن، رێكاره‌كانیش بڕیاری كه‌ره‌نتین و سه‌پاندنی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنایه، كه مه‌به‌ستی لێی رێگرییه له شه‌پۆڵی پێنجه‌می كۆرۆنا.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، خۆپیشانده‌ران یاری ئاگرینیان ته‌قاندووه، له شاره‌كانی گرۆنینگن، لیڤاردن و ئهنسخید-ی باكووری هۆڵه‌ندا هه‌وڵی تێكدانی موڵكه‌كانی حكومه‌تیان داوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی شاری گرۆنینگن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ژماره‌یه‌ك گرووپی بچووك بچووك له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه هه‌موو شتێك وێران ده‌كه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له سه‌نته‌ری شاردا بڵاوبوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می وڵات بگه‌ڕێننه‌وه.

له سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی هۆڵه‌نده باس له‌وه ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی تۆپی له شاری لیڤاردن وه‌ستێنراوه، دوای ئه‌وه‌ی رێگری له هانده‌ران كرا، یاری ئاگرین ببنه ناو یاریگا.
به‌هۆی رێكاره‌كانی كۆرۆنا، له رۆژانی رابردوو خۆپیشاندان له شاری رۆتردام روویدا و بۆ كرنترۆڵكردنی ره‌وشه‌كه پۆلیس ته‌قه‌ی كردووه و به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س برینداربوون، خۆپیشانده‌رانیش یاری ئاگرینیان دهتهقاندن، له شاری لاهای-یش خۆپیشانده‌ران ماتۆڕ و چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی دیكه‌یان سووتاند.
هه‌فته‌ی رابردوو، هۆڵه‌ندا بڕیاری دا كه‌ره‌نتین به شێوه‌یه‌كی سنووردار رابگه‌یه‌نێت، كه دوای كاتژمێر هه‌شتی شه‌و هاتووچۆ قه‌ده‌غه بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش رێگه به‌و كه‌سانه نادرێت، بچنه شوێنه گشتییه‌كانی وه‌ك چێشتخانه و یانه‌كان، ئه‌گه‌ر ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتبێت.
فه‌ره‌نسا.. هه‌رێمی گوادیلوپ
جیرالد دارمانان، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه، هێزی پۆلیسی تایبه‌تیان بۆ هه‌رێمی گوادیلوپ ناردووه، تا رێگری له توندوتیژی بكه‌ن و ره‌وشی ناوچه‌كه ئاسایی بكه‌نه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه له ناوچه‌كه روویاندا و ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا وێران كران.
گوتیشی: فه‌ره‌نسا 50 كه‌سی تایبه‌تی له هێزه راهێنراوه‌كان بۆ ناوچه‌كه ناردووه، كه كاری تێكده‌رانه له‌ناو سه‌نته‌ری شاره‌كه ئه‌نجام دراوه و بازاڕه‌كان شێوێنراون و ته‌قه له پۆلیس كراوه، بۆیه 31 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، 2 هه‌زار و 250 پۆلیسی دیكه رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران ده‌بنه‌وه، كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا توندوتیژییان ئه‌نجام داوه، له‌هه‌ندێك شوێن زیان به خزمه‌تگوزارییه‌كانی گه‌یاندنی كاره‌با كه‌وتووه و خه‌ڵكی بێ كاره‌با بوون.
ئه‌لیكسه‌نده‌ر روشات، حاكمی هه‌رێمه‌كه هه‌فته‌ی رابردوو كه‌ره‌نتینی به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار رایگه‌یاند و بڕیاری دا له كاتژمێر 6ی شه‌وه‌وه تا كاتژمێر 5ی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بێت، دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه گرژی به‌خۆوه بینی و ئاگر له چه‌ندین شه‌قام كه‌وته‌وه.
نه‌مسا.. هه‌زاران خۆپیشانده‌ر دژی پێدانی ڤاكسینن به زۆره‌ملێ
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیس، له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا 40 هه‌زار خۆپیشانده‌ر رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له بڕیاری كه‌ره‌نتین و پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا ناڕازین به زۆره‌ملێ، كه حكومه‌تی ئه‌و وڵاته رۆژی هه‌ینی بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌و رێكاره نوێیانه داوه.
ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژه به‌وه كردووه، خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه و به درووشمی "دیكتاتۆریه‌تی كۆرۆنا" و "نا بۆ دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵگه" له نزیك باره‌گای راوێژكاری كۆبوونه‌ته‌وه، پۆلیسی نه‌مساش رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌ته‌وه و 10 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه.

كارل نیهامر، وه‌زیری ناوخۆی نه‌مسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌وه نیگه‌ران بوون، كه خۆپیشانده‌ران ئه‌ستێره‌یه‌كی زه‌ردیان بڵندكردووه و له‌سه‌ریان نووسیوه "ڤاكسین نه‌كرا"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و كاره سووكایه‌تیكردنه به ملیۆنان قوربانیی ده‌ستی دیكتاتۆریه‌تی نازییه‌كان.
دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌سه‌ر سه‌پاندنی رێكاری توند به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌لیكسانده‌ر شالنبرێگ، راوێژكاری نه‌مسا رۆژی هه‌ینی رابردوو بڕیاری كه‌ره‌نتینی به‌سه‌ر 8.9 هاوڵاتی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، كه تا 13ی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
شالنبرێگ، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، داوای لێبووردنی كرد، كه كهرهنتینكردنهكه ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه، هێزه سیاسییه‌كانی وڵاته‌كه‌ش ره‌خنه‌یان به‌و بڕیاره گرت، كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی رێكاره‌كانی پڕۆسه‌ی پێدانی ڤاكسینه.
ناڕه‌زاییه‌كانی كرواتیا و دانیمارك
هه‌زاران كه‌س له "زاگریب"ی پایته‌ختی كرواتیا كۆبوونه‌وه، به‌رامبه‌ر ئه‌و رێكاره نوێیه‌كانی حكومه‌ت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كارتی ڤاكینكردنیان نییه، خۆپیشانده‌ران له بڕیاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ناڕازین، كه ناتوانن بچنه شوێنه گشتییه‌كان دامه‌زراوه‌كانی حكومی.
ئه‌وان له‌وه توڕه‌ن، كه رێگه‌یان نادرێت تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵگه بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی پاسپۆرتی كۆرۆنا نین، خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن ئه‌وه جیاكارییه له نێوان كرواتییهكان و دهبهشبوونیانه، بۆیه ناڕازین.

له كۆپنهاگن-ی پایته‌ختی دانیمارك، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له شه‌ودا خۆپیشاندانیان كرد، ئه‌وان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه رێكاره‌كانی حكومه‌ت قه‌بووڵ بكه‌ن، كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گیراوه‌ته‌به‌ر.
خۆپیشانده‌ران به هه‌ڵگرتنی درووشمی به‌رهه‌ڵستكارانه له شه‌قامه‌كانی پایته‌خت ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، كه حكومه‌ت رێكاری تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ركردووه، كه خاوه‌نی كارتی ڤاكیسینكردن نین، له‌كاتێكدا له‌و وڵاته ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له به‌رزبوونه‌وه‌یه.
