له زانكۆی سلێمانی دوو رۆژ كرایه پشوو
له سبه‌یه‌وه تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی كرایه پشوو.
K24 – هه‌ولێر:
له سبه‌یه‌وه تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پرۆسه‌ی خوێندن له زانكۆی سلێمانی راگیرا.
زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەی خۆیدا بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە پێیدراوە بەپێی ماددەی سیانزەم/ بڕگەی یەکەم/ خاڵی 9 لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەبەر پاراستنی گیانی خوێندکاران و لەسەر داواکاری بەشێک لە کەسوکاری خوێندکاران، بڕیاریدا بە وەستانی خوێندنی خوێندکاران بۆ دوو ڕۆژ ( 24 و 25-11-2021) لە سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی و گەڕانەوەی خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان.
راگه‌یاندنی پشووه‌كه دوای ئه‌وه دێت ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه فێرخوازان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و له دۆخی ژیانی به‌شه ناوخۆییه‌كانی سنووره‌كه ناڕازین.