مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی: هه‌ندێك كه‌سی گێره‌شێوێن بارودۆخه‌كه‌یان قۆرخكردووه
ده‌یانه‌وێت ره‌وتی خۆپیشاندانی خوێندكاران به‌ره‌و توندوتیژی به‌رن
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی، جه‌بار فارس به میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، هه‌ندێك كه‌سی گێره‌شێوێن، بارودۆخه‌كه‌یان قۆرخكردووه و ده‌یانه‌وێت ره‌وتی خۆپیشاندانی خوێندكاران به‌ره‌و توندوتیژی به‌رن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی روونیكردووه‌ته‌وه، خۆپیشانده‌ران ئه‌مڕۆ هاتوونه‌ته به‌رده‌م بینای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی و سه‌ره‌تا به شێوه‌یه‌كی هێمنانه داواكارییه‌كانیان گه‌یاندووه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌سی گێره‌شێوێن، بارودۆخه‌كه‌یان قۆرخكردووه و خۆیان خستووه‌ته ناو ریزی خوێندكارانه‌وه و ده‌یانه‌وێت ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی خوێندكاران بگۆڕن و توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و زیانانه‌ی به‌ر باڵه‌خانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كه‌وتوون، به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ئاشكرایكردووه، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، ته‌نیا ژوورێكی بچووكی بینای مه‌ڵبه‌ند سوتاوه.