بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ: پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كان شارستانیانه مامه‌ڵه بكه‌ن
هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
لیوا چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان سه‌ردانی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی له شاری سلێمانی كرد و رایگه‌یاند، هه‌ر باره‌گایه‌ك زیانی به‌ركه‌وێت ده‌چین و سه‌ری لێ ده‌ده‌ین، جا هی هه‌ر حزبێك بێت.
سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند، به هێزه ئه‌منییه‌كانمان وتووه مامه‌ڵه‌ی ئه‌و كاته له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كه بكه‌ن، به‌ڵام رێنماییمان داونه‌تێ، به شارستانیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و ئه‌وان خوشك و برای ئێمه‌ن و به باشترین شێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و رووحی خۆپیشانده‌ر رووحی خۆمانه.
ئه‌مڕۆ به‌شێك له خوێندكارانی خۆپیشانده‌ری زانكۆی سلێمانی چوونه به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی له سلێمانی و ئاگریان به چه‌ند ژوورێكی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌وه نا.
دوای رووداوه‌كان، لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌ی كرد و بینای مه‌ڵبه‌ندی به‌سه‌ر كرده‌وه.