زانكۆیه‌كی دیكه‌ی سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌وامی راگرت
به هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به هۆی خۆپیشاندانی فێرخوازانی زانكۆكانه‌وه، دوای راگرتنی ده‌وام له زانكۆی سلێمانی، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی راپه‌ڕین بڕیاری راگرتنی خوێندنی دا.
زانكۆكه رایگه‌یاند، ئەنجوومەنی زانکۆی راپەڕین دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخ و هەلومەرجی قۆناغەکە و رەچاوکردنی سەلامەتی گیانی خوێندکاران و بە هەندوەرگرتنی داواکاری کەسوکاری خوێندکارەکانمان، بڕیاریدا دەوامی خوێندنی زانکۆ تاوەکو رێکەوتی 28ی 11ی 2021 رابگرێت.
پێشتریش له‌به‌ر هه‌مان هۆكار زانكۆی سلێمانی تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووی كرده پشوو و پرۆسه‌ی خوێندن و ده‌وامی زانكۆی راگرت.