شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دۆخی كه‌ركووكمان تاووتوێ كرد
"بڕیاردرا هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ چارەسەری کێشەکانی تایبه‌ت به شاری كه‌ركووك"
K24 – هه‌ولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا كاندیدی سه‌ركه‌وتوو بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایده‌گه‌یه‌نێت، لەسەر داوای کونسوڵخانه‌ی ئەمه‌ریکا له هه‌ولێر کۆبونەوەیەکمان لە سەر دۆخی ئێستای کەرکووک ئه‌نجامدا.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا راشیگه‌یاند، لە کۆبونەوەکە دۆخی ئەمنی و گرنگی گەرانەوە و هاوبەشی کردنی پێشمەرگە لە پاراستنی ناوچەکە، هێزی هاوبەش، بابەتی داگیرکردنی زەویی کشتوکاڵی كورد له‌و شاره، تەعریب، گەندەڵی، نەبوونی خزمەتگوزاری و پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتەکان ،گفتوگۆیان له باره‌یه‌وه كرا.
روونیكرده‌وه، بڕیاردرا هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ چارەسەری کێشەکانی تایبه‌ت به شاری كه‌ركووك.
دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017، دۆخی ئه‌منی كه‌ركووك سه‌قامگیر نییه، جیا له‌وه‌ی هه‌وڵی ته‌عریبی بۆ ده‌درێت، داعش‌یش ناوه ناوه هێرش ده‌كاته سه‌ر پێگه فه‌رمییه‌كان و سوپای عێراق و پێشمه‌رگه، به‌م هۆیه‌وه داوا ده‌كرێت پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك.