راگه‌یه‌ندراوێك له لیژنه‌ی باڵای ئه‌منیی – سلێمانییه‌وه
مامه‌ڵه‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ كه‌سانی خزێنراو بۆ مه‌رامه گوماناوییه‌كان و ئه‌جێندا جیاجیاكان بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی باڵای ئه‌منیی سلێمانی رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان رێنمایی پێویست كراون، به‌و په‌ڕی رێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ره راسته‌قینه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام مامه‌ڵه‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ كه‌سانی خزێنراو بۆ مه‌رامه گوماناوییه‌كان و ئه‌جێندا جیاجیاكان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه به‌شێك له فێرخوازانی زانكۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان كرد و ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی – سلێمانی هۆشداری داوه و تێیدا هاتووه: تێكدانی ئارامی و جووڵه‌ی ژیانی خه‌ڵك به هیچ جۆرێك رێگه پێدراو نییه و هێڵی سووره. سه‌رپێچیكاران رووبه‌ڕووی توندترین سزای یاسایی ده‌بنه‌وه.
بۆ بینینی ڤیدیۆی خۆپیشاندانه‌كه جۆینی چه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه @Kurdistan24news