لیواى یه‌كى پاراستنى سلێمانی: ئه‌وه ره‌فتارى هێزى ئێمه نییه
"به‌دواداچوونى ته‌واو ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك سه‌ربه لیواكه‌ى ئێمه‌بێت و ئه‌و ره‌فتاره‌ى كردبێت توندترین رێوشوێنى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌گرینه‌به‌ر"
K24 – هه‌ولێر:
لیوای یه‌كی پاراستنی پارێزگای سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه هێرشده‌كرێته سه‌ر خوێندكارێك، ئێمه بۆ ڕای گشتى ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌وه ڕه‌فتارى هێزى ئێمه نییه.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه هێرشده‌كرێته سه‌ر خوێندكارێك، ئێمه بۆ رای گشتى ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌وه ره‌فتارى هێزى ئێمه نییه، هێزه‌كانى ئێمه پۆشاكى سه‌ربازیى ده‌پۆشن له كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانیان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌دواداچوونى ته‌واو ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك سه‌ربه لیواكه‌ى ئێمه‌بێت و ئه‌و ره‌فتاره‌ى كردبێت توندترین رێوشوێنى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌گرینه‌به‌ر.
بۆ بینینی ڤیدیۆی خۆپیشاندانه‌كه جۆینی چه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه @Kurdistan24news