میدیای یه‌كێتی: "تێكده‌ره‌كان" ده‌ستگیر ده‌كرێن
هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی ده‌ستیان پێكرد
K24 – هه‌ولێر:
میدیای فه‌رمی یه‌كێتی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی ده‌ستیانكردووه به ده‌ستگیركردنی "تێكده‌ره‌كان".
به گوێره‌ی زانیاری میدیای یه‌كێتی، "هێزه ئه‌منییه‌كان دەستیانکرد به دەستگيركردنى ئه‌و كه‌سه تێكده‌رانه‌ی كه داواكاری ره‌وای خوێندكارانیان قۆستووه‌ته‌وه و ئاراسته‌ی خۆپیشاندانی خوێندكارانیان گۆڕیوه بۆ توندوتیژی و تێكدانی ئارامی شار و شێواندنی شه‌قام و بینا و باڵه‌خانه گشتییه‌كان".
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی پێكداهه‌ڵپژان له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران روویدا، ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران روویان كرده مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی له سلێمانی و ئاگریان له به‌شێكی بیناكه به‌ردا.
هاوكات له ئاستی په‌رله‌ماندا فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، مامه‌ڵه‌ی توندوتیژانه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی و فێرخوازانی زانكۆ ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
بۆ بینینی ڤیدیۆی خۆپیشاندانه‌كه جۆینی چه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه @Kurdistan24news