لاڤرۆڤ: رووسیا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ری مافی ره‌وای پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سووریایه
سه‌رنج له‌سه‌ر ره‌وشی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا چڕكراوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات، ئیلهام ئه‌حمه‌د كۆبوه‌وه و پرسی چاره‌نووسی ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریای تاوتوێكرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌رنج له‌سه‌ر ره‌وشی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا چڕكراوه‌ته‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر كاراكردنی چاره‌سه‌ری سیاسیانه بۆ ره‌وشی سووریا كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری ژماره 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، لایه‌نی رووسیا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به هاوكاریكردنی لایه‌نه‌كانی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن له پێناو گێڕانه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا به خێرایی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ره‌وای هه‌موو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.