جوتیار عادل: ئەنجومەنی وەزیران ئیدانەی سووکایەتییكردن به ئاڵای پیرۆزی کوردستانی كرد
"گفتوگۆ دەربارەی پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیامی هەرێمی کوردستان بۆ لایەنە سیاسییەکان کرا"

K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نۆڤێمبەری 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبووەوە.
جوتیار عادل، گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان له كۆنفڕاسێكی رۆژنامهوانیدا رایدهگهیهنێت، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له كۆبوونهوهی ئهنجومهنی وهزیران بڕیاریدا به دابینكردنی پشتیوانییهكی دارایی بۆ قوتابیان بۆ باشترکردنی بەشە ناوخۆییەکان و بارودۆخی خوێندکاران و قوتابیانی زانکۆ وپەیمانگەکان.
گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئەنجومەنی وەزیران بە توندترین شێوە ئیدانە و سەرکۆنەی ئەو بێ ڕێزی و سووکایەتییە دەکات کە لە لایەن هەندێک کەسەوە بەرامبەر ئاڵای پیرۆزی کوردستان کرا ، ڕێکاری یاساییش بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم سووکایەتییە دەگرێتەبەر.
راشیگهیاند، گفتوگۆ دەربارەی پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیامی هەرێمی کوردستان بۆ لایەنە سیاسییەکان کرا، کە پێویستە دایەلۆگێکی هێمنانە لە نێوان لایەنەکاندا بکرێت لە پێناو بەرژەوەندی گشتی وڵات، ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە بایەخی یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا کردەوە لە پێناوی دابینکردنی ماف وشایستە دەستوورییەکانی هەرێم.