دیداری ناوەندی لێکۆڵینەوە و راپرسی کوردستان24 له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
"ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به مه‌نتیقی ده‌ستوور كار بكه‌ین، ده‌بێت رێگه به‌وانه بدرێت كه له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه"

K24 – هه‌ولێر:
دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 24ـی نۆڤێمبه‌ری 2021، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پسپۆڕان و شارەزایان، لە سلێمانی دیداری ناوەندی لێکۆڵینەوە و راپرسی کوردستان24 لە ژێر ناوونیشانی "داهاتووی عێراق و پێگەی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی نوێ‌دا" بەڕێوەچوو، تێیدا خوێندنەوە و گفتوگۆیەکی زانستی بۆ تەوەری بابەتەکە کرا.
شێروان شەمێرانی سیاسەتمەدار، رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن شێوه‌ی حوكمڕانی عێراق له په‌رله‌مانییه‌وه بگۆڕن، وا ده‌زانن تا هه‌تایی خۆیان خاوه‌نی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بن، سه‌رۆك وه‌زیرانیش واته حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو.
شه‌مێرانی راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به مه‌نتیقی ده‌ستوور كار بكه‌یت، ده‌بێت رێگه به‌وانه بدرێت كه له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
د. بەسمە حەبیب کۆمیسیار لە کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە عێراق له‌م دیداره به‌شداریكرد و تێیدا رایگه‌یاند، له‌باره‌ی ئه‌و كه‌مینانه‌ی كه له خۆپیشاندانی تشرین له عێراق به‌شداربوون، ئه‌وان كورسییه‌كیان له په‌رله‌مان به‌ده‌ست هێنا، له به‌رامبه‌ردا ژنانیش به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئه‌مجاره هاتوونه‌ته پێش، كه 97 كورسیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستهێناوه، له‌م ژماره‌یه‌ش 57یان توانیویانه به هێزی خۆیان ده‌نگ بهێنن.
ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق راشیگه‌یاند، هه‌ندێك پێیان وایه پیاوان له رابردوودا گه‌نده‌ڵ بوونه، ئه‌مجاره ژنانیان تاقی كردووه‌ته‌وه، رێژه‌ی به‌شداریكردنی ژنان له هه‌ڵبژاردنی 10ـی تشرینی یه‌كه‌م له ته‌واوی عێراق له سه‌دا 42 بووه، كه كۆی رێژه‌ی ژنان له عێراق له سه‌دا 60ـه.
دڵشاد نامیق مامۆستای زانکۆ رایگه‌یاند، له ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش ههیمهنهیهك هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێك، ئه‌مه واقیعی عێراقه، بۆیه پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراق به شێوه‌یه‌كه كاتێك ئه‌وانه‌ی دێنه سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌توێننه‌وه، ئه‌مه دیارده‌یه‌كی دیموكراسی نییه.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ راشیگه‌یاند، دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له عێراق، گفتوگۆكان ده‌بنه به‌ردی بناغه‌ی دروستكردنی حكومه‌ت، بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت ره‌زامه‌ندی پێكهاته‌كانی كورد و سوننه و شیعه هه‌بێت، جیا له رازیبوونی لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی و ئێران و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی كه‌نداو بۆ ئه‌و سه‌رۆك حكومه‌ته.

.jpg)