کۆمسیۆن راپۆرتی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەخاتەڕوو
ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست کۆتایی هاتووە

K24 – هەولێر
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست کۆتایی هاتووە و راپۆرتی کۆتایی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئاراستەی لیژنەی دادوەری دەکەن.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ( 25ـی تشرینی یه‌كه‌م/نۆڤێمبه‌ر/ 2021) دووباره ژماردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ده‌نگه‌كان كۆتایی پێهات.
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان لە راگەیەندراوێکدا ئاراشکرای کرد، به ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی دادوه‌رانی هه‌ڵبژاردن،و نوێنه‌رانی ئه‌و كاندیدانه‌ی كه تانه‌یان له ئه‌نجامه‌كان دابوو، دوایین وێستگه‌ی دووباره به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا بوو، كۆتایی پێهات.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌نجامی به‌ده‌ست ژماردنه‌وه، هاوتا بوو له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌ی پێكهێنراو بۆ كۆمیسیاران به‌رز ده‌كرێته‌وه، تاوه‌كو ئه‌نجامی كۆتایی ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت.