سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه
"حکومەتەکە بە هاوپەیمانێتی نێوان حیزبی سۆشیال دیموکرات و حیزبی سەوز پێکهێندرا"

K24 - هەولێر
ماگده‌لینا ئه‌نده‌رسن یەکەمین سەرۆک وەزیری ئافرەت له سوید، دەستی لە کار کێشایەوە، ئەوەش دوای کەمتر لە 12 کاتژمێر دوای دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆک وەزیری نوێی ئەو وڵاتە.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی ئاندەرسن بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه کە حزبی سەوزی هاوپەیمان له‌گه‌ڵ حیزبی دیموکرات لە حکومەتە نوێیەکەدا، هاتە دەرەوە.
ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند، حکومەتەکە بە هاوپەیمانێتی نێوان حیزبی سۆشیال دیموکرات و حیزبی سەوز پێکهێندرا.
ئاندەرسن رایگه‌یاند، داوام لە سەرۆکی پەرلەمانی سوید کردووە دەست لە کارکێشانەوەم وەکو سەرۆک وەزیر پەسەند بکات، ئامادەم ببمە سەرۆک وەزیری حکومەتێکی تاك حیزبی.
لەلای خۆیەوە حزبی سەوزی سوید رایگه‌یاند، پشتیوانیكردن لە ئه‌ندەرسن لە دەنگدانە نوێیەکەی پەرلەماندا سەبارەت بە دووبارە دەستنیشانکردنەوەی وەکو سەرۆک وەزیری وڵات ده‌كه‌ین، بەڵام حزبی ناوەند بەڵێنیدا خۆی بە دووربگرێت لە دەنگدانەکەی په‌رله‌مان، ئەمەش خۆی لە خۆیدا پشتیوانیە لە ئه‌ندەرسن.
ئان لوف رێبه‌ری حزبی ناوەندی سوید لە تویتەری خۆی رایگه‌یاند، حزبی ناوەند دەرگاکە دەکاتەوە بۆ ئەوه‌ی ئاندەرسن ببێتەوه سەرۆک وەزیرانی سوید.