جگه له سه‌رۆك هیچ كه‌سێك بۆی نییه له‌م پاڵتۆیه بپۆشێت
پۆلیسی فاشیۆن له كۆریای باكوور هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكرد

K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور جۆره پاڵتۆیه‌كی له‌پێست دروستكراوی پۆشی، له‌به‌ركردنی ئه‌و جۆره پاڵتۆیه له‌ناو چینی ده‌وڵه‌مه‌ندانی نزیك له ده‌سه‌ڵات ره‌نگی دایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ دوای ده‌ركه‌وتنی كۆپییه هه‌رزان به‌هاكه‌ی ئه‌و پاڵتۆیه، له‌ناو گه‌نجان بوو به دیارده‌یه‌كی باو و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته پۆشینی ئه‌و جۆره پاڵتۆیه‌ی له هاووڵاتییانی ئاسایی قه‌ده‌غه كرد و هه‌ڵمه‌تێكی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستپێكرد.
له سه‌ره‌تا ته‌نها خانه‌واده ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌یانتوانی جۆری ره‌سه‌نی ئه‌و پاڵتۆیه گرانبه‌هایه بكڕن، به‌ڵام دوای ده‌ركه‌وتنی كۆپییه ههرزانبههاكهی، له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا، كه له مادده‌ی ده‌ستكرد دروستكراوه، گه‌نجانی ئه‌و وڵاته به ئاسانی ده‌ستیان ده‌كه‌وێت.
بۆ رێگریكردنیش له پۆشینی ئه‌و جۆره پاڵتۆیه، پۆلیسی فاشیۆن له كۆریای باكوور ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی قه‌ده‌غه‌كردن كردووه و جگه له رێگریكردن له پۆشینی له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه، هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌شیان داخستووه، كه ئه‌و جۆره پاڵتۆیه ده‌فرۆشن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و مۆدیله‌ی پاڵتۆ ته‌نها سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه و ئه‌و كه‌سانه بۆیان هه‌یه بیپۆشن، كه خانه‌دان و دیارن و هیچ كه‌سێكی دیكه بۆی نییه له‌به‌ری بكات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی رێگریكردنی پۆلیسی كۆریای باكوور له لاساییكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك بۆ ئه‌وه‌یه، چونكه له‌و وڵاته وا باوه، كه ئه‌گه‌ر هاووڵاتییانی ئاسایی هه‌ر شتێك لاسایی سه‌رۆك بكه‌نه‌وه، وه‌ك جۆری جلوبهرك و ستایلی قژ تاشین، ئه‌وا له هه‌یبه‌تی سه‌رۆك كه‌م ده‌كاته‌وه و ته‌حه‌ددای به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتداری وڵات ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ رادیۆی "ئاسیا الحرة" رایگه‌یاند، "ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته رێنماییان به هاووڵاتییان داوه، كه نابێت ئه‌و جۆره‌ی پاڵتۆیه كه له مادده‌ی ده‌ستكرد دروستكراوه، بپۆشن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه دیار بن كه ده‌توانن جۆره ره‌سه‌نه‌كه‌ی له پێست دروستكراوی ئه‌و پاڵتۆیه ده‌كڕن و ده‌یپۆشن"
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كۆپییه هه‌رزان به‌هاكه‌ی ئه‌و جۆره پاڵتۆیه بۆ یه‌كه‌م جار له مانگی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مساڵ ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی بازرگانی نافه‌رمی له نێوان كۆریای باكوور و وڵاتی چین كرایه‌وه، كه پێشتر به‌هۆی رێكاره‌كانی رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای كۆرۆنا ده‌روازه‌كان داخرابوون.

H.B