سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ كێشه‌ی په‌نابه‌ران له ئه‌وروپییه‌كان ده‌كات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ كێشه‌ی په‌نابه‌ران له ئه‌وروپییه‌كان ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای كرد، هه‌مووان پێكه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه بکەن كه له سنووره‌كانی نێوان بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه ، نیگەرانیی خۆیشی لە خراپی ره‌وشی ئه‌و كه‌سانه، به تایبه‌تی منداڵان دەربڕی.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ هەردوو رۆژنامه‌ی Frankfurter Allgemeine Zeitung -FAZ) ) و (Die Welt)ی ئه‌ڵمانی له په‌راوێزی كاره‌كانی کۆڕبەندی (دایەلۆگی مه‌نامه2021) كه تایبه‌ت بوو به ئاسایشی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باسی له‌وه كرد، کە حكومه‌تی هه‌رێم، پێشبینی درووستبوونی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له سه‌ر سنووری بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا نه‌كردووه، بەڵکو كێشه‌كه له پڕ دروست بووه ، ئەویش كاتێك زانرا خه‌ڵكێكی زۆر له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و بێلاڕووس كۆچیان كردووه. روونیشکردەوە کە ئهوانەی كۆچیان كردووه، ته‌نیا خەڵکی كه‌مده‌رامه‌ت نه‌بوون، به‌ڵكو به‌شێكیان ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و هه‌مووشیان ڤیزایان هه‌بووه و به شێوه‌یه‌كی یاسایی و ئاسایی له رێی فڕۆكه‌وه گه‌شتیان كردووه. به‌شێكیان چوونەتە ئیمارات و توركیا و لەوێوە گه‌شتیان كردووه و راسته‌وخۆ لە هەرێمی کوردستانەوە روویان له بێلاڕووس نه‌كردووه.

سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌وروپاییه‌كان هه‌وڵێكی زۆریان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ڕێگریكردن له لێشاوی كۆچ بۆ وڵاته‌كانیان له سنووری بێلاڕووسه‌وه، هیوایشی خواست هه‌وڵی هاوشێوه بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ری هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و كێشه‌یه له مه‌ودای كورت و درێژدا.
گوتیشی: ئێمه پێویستمان به پشتیوانییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تۆڕه تاوانكاره‌كان، ئەوانەی كه خه‌ڵكی ئێمه به نایاسایی و قاچاغ ده‌گوازنه‌وه بۆ ئه‌وروپا و فریویان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و گه‌شته مه‌ترسیداره.ئەو تاوانکارانە تەنیا هەڕەشە نین بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بەڵکو بۆ هەموو وڵاتانی ئەوروپا مایەی هەڕەشە و مەترسیین.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و باند و تۆڕانه هه‌ڕه‌شه‌ی جددی و راسته‌قینه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌وروپا به گشتیی.
سەرۆکی حکومەت جه‌ختی لهوەشکردەوە، کە پێویسته ئەوڵمانیا و وڵاتانی ئه‌وروپا بەگشتی، كاری زیاتر بكەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، هه‌روه‌ها پێویسته پابه‌ندییه‌كانیان زیاتر بكه‌ن له باره‌ی هاوكاری و گه‌شه‌سه‌ندنی عێراق.

سەرۆکی حکومەت روونیکردەوە کە عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە و پێویستی به هاوكاری دارایی نییه و سامانی پێویستی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه پێویستییه‌كی زۆمان بەوە هەیە کە پشتیوانی له چاكسازییه پێویسته‌كان بکرێت لە پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
رۆژنامه‌كانی ئەڵمانیا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه کە مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته ململانێ سیاسییه‌كانی به‌غدا و ئه‌و ره‌وشه‌ی دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی ئۆكتۆبه‌ری 2021ی لە عێراق هاتووه‌ته ئاراوه.
سەرۆکی حکومەت، باسی لەو کێشە و گرفتانە کردووە، کە دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق روودەدەن و کاریگەرییەکی وێرانکەرانەی بە سەر دۆخی عێراقدا دەبێت، چونکە وڵاتانی رۆژئاوا دەبێت بزانن، له كاتی كشانه‌وه‌یاندا، عێراق بۆ عێراقییه‌كان به‌جێناهێڵن، به‌ڵكو بۆ ئەو هێز و لایه‌نانەی به‌جێ ده‌هێڵن، كه بەرژەوەندی و به‌های هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵیاندا نییه.