وڵاتێكی عه‌ره‌بی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌وانی بۆ فه‌ره‌نسا راگرت
به هۆی هه‌ڵكشانی په‌تای كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یدا

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی مه‌غریب بڕیاری دا، گه‌شته‌كانی فڕۆكه بۆ فه‌ره‌نسا رابگرێت، به هۆی هه‌ڵكشانی په‌تای كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یدا.
ئاژانسی ره‌سمی مه‌غریب بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی مه‌غریب سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ فه‌ره‌نسا و گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌غریب له فه‌ره‌نساوه رابگرێت.
پێشتریش مه‌غریب گه‌شتی فڕۆكه‌وانی له‌گه‌ڵ رووسیا، به‌ریتانیا، هۆڵه‌ندا راگرتبوو به هۆی مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵكشانی په‌تای كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یدا.