لۆكاشینكۆ: ئۆپۆزیسیۆن ده‌یه‌وێت گێره‌شێوێنی درووست بكات
ئۆپۆزیسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌ستوور پێشێل بكات و خه‌ڵك خۆپیشاندان بكات

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی بێلاڕووس، ئه‌لكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ رایگه‌یاند، هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی پیلان بۆ تێكدانی سه‌قامگیری وڵات داده‌نێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، لۆكاشینكۆ له میانی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ده‌ستووردا رایگه‌یاند، ئۆپۆزیسیۆن پیلانی داناوه و ئه‌و پیلانه‌م ناردووه بۆ ئیداره‌ی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی گشتاندنی بۆ بكه‌ن و هه‌مووان ببینن ئۆپۆزیسیۆن خه‌ریكی چییه.
گوتیشی: ئه‌وان به دوای پاره‌داركردنی پیلانه‌كه‌یاندا ده‌گه‌ڕێن و جگه له‌وه ناتوانین زیاتر بڵێین.
سه‌رۆكی بێلاڕووس، پیلانی ئۆپۆزیسیۆنی به "بێزراو و قێزه‌ون" وه‌سفكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئۆپۆزیسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌ستوور پێشێل بكات و خه‌ڵك له ماڵ بهێنێته ده‌ره‌وه بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان.