وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا: دوو به‌رپرسی په‌كه‌كه له به‌تلیس كوژران
ناویان له لیستی پرته‌قاڵی و سه‌وزی داواكراوانی پرسی تیرۆردا بووه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، رایگه‌یاند، دوو كه‌س له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی وڵات كوژراون، كه ناویان له لیستی پرته‌قاڵی و سه‌وزی داواكراوانی پرسی تیرۆردا بووه.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا راشیگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منییه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا توانیویانه 6 چه‌كداری په‌كه‌كه بكوژن، كه به‌یاننامه‌كه به "تیرۆریست" وه‌سفیكردوون.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له كوژراوه‌كان ئه‌رهان منگسار بووه، كه نازناوی پهكهكهییهكهی "سوریش قارس رونی" بووه و به‌رپرسی ناوچه‌كانی سه‌ر به به‌تلیس بووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه به‌شداری له چه‌ندین كرده‌ی "تیرۆریستی"دا كردووه و ناوی له لیستی "پرته‌قاڵی" داواكراوان بووه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا باسی له‌وه‌شكردووه، یه‌كێكی دیكه له كوژراوه‌كان ئافره‌تێك بووه به ناوی له‌یلا شێخۆ، كه نازناوی بههرین عه‌فرین" بووه و به‌رپرسی ژنانی په‌كه‌كه بووه له ده‌وروبه‌ری به‌تلیس و ناوی له لیستی "سه‌وز"ی داواكراوانی توركیا بووه.
لیسی داواكراوانی توركیا له پرسی تیرۆر، له پێنج لقی سه‌ره‌كی پێكدێت، كه ئه‌وانیش سوور، شین، سه‌وز، پرته‌قاڵی و خۆڵه‌مێشی.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ