به‌غدا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 617 كۆچبه‌ری له وڵاتی بێلاڕووس راگه‌یاند
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێڵی ئاسمانی عێراقییه

K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، 617 كۆچبه‌ری عێراقیی، كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه له سنووری نێوان وڵاتی بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه، له پایته‌ختی بێلاڕووس بۆ گه‌ڕاندنه‌وه ئاماده كراون.
ئه‌حمه‌دا سه‌حاف گوتی: "ئێستا ئه‌و 617 كۆچبه‌ره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێڵی ئاسمانی عێراقی، له فڕۆكه‌خانه‌ی مینسكی پایته‌ختی بێلاڕووس به‌ره‌و عێراق به‌ڕێده‌كرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران به ئاره‌زوومه‌ندانه له بێلاڕووسه‌وه به‌رده‌وامن و ئه‌مشه‌و ئه‌و ژماره‌یه‌ی كۆچبه‌ران له فڕۆكه‌خانه‌ی مینسكهوه به‌ره‌و فڕێكهخانهی به‌غدا به‌ڕێده‌كرێن".
ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه هه‌زاران كۆچبه‌ر كه ژماره‌یه‌كی زۆریان خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستانن، له سنووره‌كانی نێوان وڵاتی بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه و به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و نه‌بوونی په‌ناگه، كه‌وتوونه‌ته دۆخێكی سه‌ختی مرۆیی و تا ئێستا چه‌ندین كه‌س به‌هۆی سه‌رما و برسێتییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
H.B