به هۆی وێناكردنی پێغه‌مبه‌ره‌وه ئه‌و كتێبانه‌ی توركیا له باكووری سووریا بڵاویكردبوونه‌وه سوتێنران
له كتێبی پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تایی هێلكاری وێنای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كێشراوه

K24 – هه‌ولێر:
كتێبێكی پرۆگرامی خوێندن له قوتابخانه‌كانی باكووری سووریا، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیادایه دابه‌شكراوه و به هۆی ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كه‌دا هێلكاری وێنای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كرابوو، له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كۆكرانه‌وه و سووتێنران.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه، كتێبی ئایینی پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تایی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه له ناوچه‌ی جه‌رابلووس به‌سه‌ر قوتابیاندا دابه‌ش كراوه و كتێبه‌كه هێلكاری وێنای پێغه‌مبه‌ری موسڵمانانی تێدایه و به‌و هۆیه‌وه كه‌سوكاری قوتابییه‌كان كتێبه‌كه‌یان كۆكردووه‌ته‌وه و ئاگریان تێبه‌رداوه.
یه‌كێك له دانیشتوانی ناوچه‌كه رایگه‌یاندووه، ئێمه هه‌رگیز رازی نین به‌وه‌ی وێنای جه‌سته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بكێشرێت و بۆیه له ناو خۆماندا ده‌ستمان كرد به هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه و سووتاندنیان.
جومعه كهزكاز، به‌رپرسی په‌روه‌رده و خوێندنی توركیا له شاری ئه‌لبابی باكووری سووریا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی غازی عه‌نتاب و راوێكاری توركیا له ناوچه‌كه له په‌یوه‌ندیداین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری ئه‌و پرۆگرامه‌ی خوێندن بكرێت.