بۆ یه‌كه‌مین جار ژنێك ده‌بێته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا
"پارتی سه‌وز هه‌وڵیدا بێیربۆك وه‌ك راوێژكاری ئه‌ڵمانیا دیاری بكات"

K24 - هه‌ولێر:
پارتی سه‌وز له ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئانالێنا بێیربۆك وه‌ك یه‌كه‌مین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژن له مێژووی ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پارتی سه‌وز هه‌وڵیدا بێیربۆك وه‌ك راوێژكاری ئه‌ڵمانیا دیاری بكات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
دوای ده‌ستبه‌كار بوونی بێیربۆك وه‌ك یه‌كه‌مین وه‌زیری ده‌ره‌وه، ده‌بێته بچووكترین وه‌زیریش له مێژووی سیاسی ئه‌م وڵاته.
بێیربۆك بۆ میدیا ئه‌ڵمانییه‌كان رایگه‌یاند، كار ده‌كه‌م تاوه‌كو كه‌ناڵه دیپلۆماتییه‌كانی ئه‌ڵمانیا كاراتر بكه‌م، به‌تایبه‌ت له به‌رامبه‌ر رووسیا و چین.
راشیگه‌یاند، ئه‌ڵمانیا پێویستی به سیاسه‌تێكی به‌هێزی ده‌ره‌وه‌یه، كه به‌ره‌و كرانه‌وه‌ی زیاتر هه‌نگاو بنێت.