پۆلیسی هه‌ولێر: كه‌سێك له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت كوژرا
"هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پاسه‌وانه‌كانی فه‌رمانگه‌كه و ئه‌وانیش رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه"

K24- هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، زانیاری له‌باره‌ی هێرشی كه‌سێك بۆ سه‌ر فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌ولێر ده‌خاته‌ڕوو و رایگه‌یاند، له كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا هێرشبه‌ره‌كه كوژرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه، ئێواره‌ی ئەمڕۆ رێکەوتی 27/11/2021، كاتژمێر 6:00ی ئێوارە، کەسێك ویستویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان، ئەوانیش رووبەڕووی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداو و تەرمی کوژراوەکه بە ناوی (م. م) بۆ پزیشکی دادی گوازراوه‌تەوە".
ئاشكراشیكرد، "لێکۆڵینەوە له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه دەستی پێکردووە و دواتر زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە".
H.B