چی له باره‌ی ئۆمیكرۆنه‌وه ده‌زانین؟
پزیشكێك باسی نیشانه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: "جیاوازه به‌ڵام شاراوه‌یه"

K24 - هه‌ولێر:
پزیشكێك له ئه‌فریقیای باشوور چه‌ند نیشانه‌یه‌كی كۆرۆنای گۆڕاوی "ئۆمیكرۆن"ی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، نیشانه‌كانی تووشبووانی ئۆمیكرۆن جیاوازه، به‌ڵام شاراوه‌ن.
ئه‌نجیلیك كوتزی، پزیشكی گشتی له "پریتۆریا"ی پایته‌ختی ئه‌فریقیای باشووور بۆ رۆژنامه‌ی "تێلیگراف"ی به‌ریتانی گوتی: له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه تێبینیم له‌سه‌ر نیشانه‌كانی چه‌ند تووشبوویه‌كی كۆرۆنا هه‌بووه، كه بۆ نۆرینگه‌كه‌م هاتوون، ئه‌وان چه‌ند نیشانه‌یه‌كی جیاوازیان هه‌بووه و تووشی كۆرۆنای گۆڕاوی نوێ بوون، كه به ئۆمیكرۆن ناسراوه.
گوتیشی: هه‌ندێك نیشانه‌ی سه‌یریان هه‌بوو، كه ئاسایی نه‌بووه، ئه‌وان تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا بووبوون، به‌ڵام نیشانه‌ی جیاوازیان هه‌بوو، روونیشكرده‌وه، نه‌خۆشێكی زۆر سه‌ردانی نۆرینگه‌كه‌یان كردم، زۆربه‌ی تووشبووانیش گه‌نج بوون، له پێكهاته‌ی جیاواز، به‌ڵام نیشانه‌ی هاوبه‌شیان ماندووبوونێكی توند بوو.
ئه‌و پزیشكه‌ی باشووری ئه‌فریقیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشام، تووشبوونی منداڵێكی شه‌ش ساڵه بوو، كه به‌هۆی به‌رزی لێدانی دڵه‌وه تووشی ناڕه‌حه‌تی بووبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هیچ كه‌س له تووشبووه‌كان هه‌ستی بۆنكردن و تامكردنیان له‌ده‌ست نه‌دابوو، كه ئه‌و دوو نیشانه‌یه له گۆڕاوه‌كانی دیكه‌ی كۆرۆنا باوه، تووشبووان نیشانه‌كانیان زۆر جیاواز و شاراوه بوو، به‌راورد به‌و تووشبووانه‌ی پێشتر چاره‌سه‌رم كردوون.
ئه‌نجیلیك كوتزی، ماوه‌ی 33 ساڵه پزیشكی گشتییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكییه له باشووری ئه‌فریقیا، له‌ماوه‌ی پشكنینه‌كانی بۆ ئه‌و تووشبووانه‌ی گومانی لێكردوون، روونیكرده‌وه كه 20 تووشبووی ئۆمیكرۆن تۆماركراون.
له 18ی ئه‌م مانگه دوای پشكنینی بۆ تووشبووان، ئه‌نجیلیك سه‌رنجی ئه‌وه‌ی داوه، 4 ئه‌ندامی خێزانێك كه تووشی كۆرۆنا بووبوون، نیشانه‌ی هاوبه‌شیان ماندووبوونێكی توند بووه، بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌و حاڵه‌تانه ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
ئه‌و پزیشكه ئاشكرای كرد، زۆربه‌ی تووشبووان له پیاوان بوون، كه نیوه‌یان ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حاڵه‌تێك هه‌بووه، كه سه‌رنجی راكێشام، كه كچێكی 6 ساڵان بووه، پله‌ی گه‌رمی له‌شی زۆر به‌رز بووبوو و لێدانی دڵی به‌رزبوو.