منداڵێكی 5 ساڵه له‌لایه‌ن هه‌رزه‌كارێكه‌وه كوژرا
كاتێك بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خه‌ریكی تۆماركردنی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بووه، به‌هه‌ڵه ته‌قه‌ی له منداڵه‌كه كرد

K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی سه‌نته‌ری برۆكلین له باكووری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان به گوللـه كوژرا، كاتێك ژماره‌یه‌ك هه‌رزه‌كار خه‌ریكی وێنه‌گرتنی ڤیدیۆیی بوون، بۆ ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاویبكه‌نه‌وه، به‌هه‌ڵه ته‌قه كراوه.
پۆلیسی برۆكلین له فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هه‌رزه‌كاره‌ی ته‌قه‌ی له منداڵه پێنج ساڵییه‌كه كردووه، ته‌مه‌نی 13 ساڵه، به هه‌ڵه ته‌قه‌ی كردووه، كاتێك ده‌مانچه‌ی به ده‌سته‌وه گرتووه، بۆیه ده‌ستگیركراوه و ره‌وانه‌ی سه‌نته‌ری رووداوه‌كان كراوه.
پۆلیس له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، ژماره‌یه‌ك هه‌رزه‌كار‌ی دیكه له‌كاتی ته‌قه‌كردنه‌كه له شوێنی رووداوه‌كه ئاماده‌بوون، كه له ناوچه‌ی میناپۆلیس خه‌ریكی تۆماركردنی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بوون، تا له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییكانه‌وه بڵاویبكه‌نه‌وه.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش 35 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه كوژران، له ئاهه‌نگی جه‌ژنی سوپاسگوزاری له ئه‌مه‌ریكا، كه جه‌ژنێكی میللیی ئه‌و وڵاته‌یه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كچێكی 5 ساڵه له "ساوس فولتون" كوژرا، خێزانه‌كه‌ی له رێگه‌ی كه‌ناڵێكی ناوخۆیی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه به هه‌ڵه ده‌مانچه‌یه‌ك له‌سه‌ر كورسی داندراوه و ئه‌ویش ته‌قه‌ی كردووه، به‌ڵام پۆلیس به كه‌ناڵی "فۆكس"ی راگه‌یاندووه، منداڵێكی 3 ساڵه ته‌قه‌ی له كچه 5 ساڵییه‌كه كردووه.
له رووداوێكی دیكه‌یدا، كه‌ناڵی "ئێن بی سی" بڵاویكرده‌وه، گه‌نجێكی 25 ساڵه به گوللـه‌یه‌كی نادیار له فلادلفیا كوژرا، كاتێك له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی خه‌ریكی نانخواردن بووه، پۆلیسیش كه‌سێكی ده‌ستگیركردووه، ته‌مه‌نی 19 ساڵه، پۆلیس گومانی هه‌یه ئه‌و كه‌سه ته‌قه‌ی كردبێت، دوای ئه‌وه‌ی له ئاهه‌نگێكی نزیك ماڵی كوژراوه‌كه ده‌ركراوه.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "گین فایلنس ئه‌ركایڤه‌ر"، له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی په‌تای كۆرۆناوه له ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س مردوون، كه له رووداوی جیاجیا گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه رووداوی خۆكوشتنیشی تێدایه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به پێی ئاماره‌كان 274 منداڵی خوار ته‌مه‌نی 12 ساڵی تێدایه.