گرافیك... (ئۆمیکرۆن) گۆڕاوێکی دیکەی کۆرۆنا
لە ئەفریقیای باشوور سەریهەڵداوە
K24 – هەولێر
ڤایرۆسی کۆرۆنا تائێستا بە چەند شێوەیەک خۆی گۆڕیوە، ئەمجارە لە ئەفریقیای باشوور، گۆڕاوێکی کۆرۆنا بەناوی ئۆمیکرۆن سەریهەڵداوە، کە جیاوازە لەگەڵ جۆرەکانی دیکەی کۆرۆنا.
ڤایرۆسی گۆڕاوی نوێ بە ناوی B.1.1.529ـە، تەندروستی جیهانی بە ئۆمیکرۆن ناوی دەبات و هۆشداری لەبارەی مەترسییەکانی دەدات.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنای گۆڕاو زووتر بڵاودەبێتەوە، کەسی تووشبوو ئازاری زۆر دەبێت و ماندوبوونی زۆری دەبێت.
تائێستا دیار نییە ئەو جۆرە ڤاکسینانەی دژی کۆرۆنا دروستکراون، کاریگەریان دژی ئۆمیکرۆن دەبێ یان نا، بەڵام وڵاتی بەریتانیا رایگەیاندووە، لە ماوەی 100 رۆژدا ڤاکسین دژی ئەو جۆرە گۆڕاوەی کۆرۆنا دروست دەکات.