ئه‌و پیاوه‌ی گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێری هه‌راسانكردبوو ده‌ستگیركرا
دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به دوو گوللـه زامداركرد له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی له گه‌ڕه‌كێكی ئه‌و شاره راگه‌یاند، كه خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی هه‌راسانكردبوو و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌كی به‌كارهاتوو و چه‌ند كهلوپهلێكدا گیرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ولێردا هاتووه، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوای بیستنی دەنگی تەقە لە گەرەکی سەرکارێز، دەست بەجێ ھێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی باداوە و بنکەی پۆلیسی سەروەران گەیشتنە شوێنی رووداوه‌كه و کەسی تەقەکەریان بەناوی (ھ.ع.ق)ـیان دەستگیر کرد.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه‌سی تۆمه‌تبار هاوسه‌ری خۆی بە دوو گوولە زامدار کردبوو و هێزه‌كانی پۆلیس دەستیان بەسەر چه‌كی به‌كارهاتوو له جۆری کلاشینکۆف، دەمانچە و چەقۆیەكدا گرت و خێزانەکەشی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
پۆلیس جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمەتباری ناوبراو كرایه‌وه.
H.B