بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه
رێگه‌ی سۆران – خه‌لیفان له گه‌لی عه‌لی به‌گ داده‌خرێت.. رێگه‌ی بێخاڵ – ره‌واندز – سۆران به‌كارده‌هێنرێت

K24- سۆران:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر رێگه‌ی سۆران – خه‌لیفان له گه‌لی عه‌لی به‌گ داده‌خرێت و داواش له هاووڵاتییان ده‌كات، بێخاڵ – ره‌واندز – سۆران به‌كار بهێنن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەوپاراستنی رێگه‌وبانی سۆراندا هاتووه، "ئاگاداری هاولاتیان و شوفێرە خۆشەویستەکان دەکەینەوە، کە بەیانی رۆژی دووشەممە کە دەکاتە رێکەوتی (29/11/2021)، بەهۆی کاری قیرتاوکردنی سەر پردەکانی گەلی عەلی بەگ، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر رێگه‌ی (سۆران ـ خەلیفان) دادەخرێت، لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی تا کاتژمێر 9:00ی بەیانی .
داواش له هاووڵاتییان ده‌كات، له‌و ماوه‌یه‌دا رێگه‌ی بێخاڵ ـ رەواندز ـ سۆران بۆ هاتووچۆ بەکاربهێنن.
H.B