وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له كه‌موكوڕی سه‌نگه‌ره‌كان ده‌كۆڵێته‌وه
"جێگری سەرۆک ئەرکان بەڵێنی دابینکردن و پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکانیدا"

K24 – هه‌ولێر:
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لە سنووری چیای قەرەچوغ جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، لە سەردانێکی مەیدانیدا، لیوای 18ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەیان بەسەرکردەوە، لەلایەن لیوا و ئەفسەرانه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە کەموکوڕییەکان، سەنگەرەکانی لیوای 18ـی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌یپێكرد، دوای هەڵسەنگاندنی سەنگەرەکانی لیوای 18 و گوێ گرتن لە داواکاری و پێداویستییه‌كان، جێگری سەرۆکی ئەرکان بەڵێنی دابینکردن و پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکانیدا.