ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی په‌سه‌ند كرد
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

K24 - هه‌ولێر
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 1ی دیسه‌مبه‌ری 2021، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژماره‌یه‌ك بڕیاری په‌سه‌ندكرد، یه‌كێك له‌وانه دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه حکومییەکانە، کە ده‌رچووی 2016 – 2017ـن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌لامار و هێرش و هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌كانی رێكخراوی داعش گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا، به تایبه‌تیش به‌مدواییه به‌هۆی په‌لاماره‌كانی چه‌كدارانی داعش، هه‌شت پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیش پرسی دهستیكاری بیانی له هه‌رێمی كوردستانی خسته‌ڕوو، بۆ ده‌رفه‌ته‌كانی جێگرتنه‌وه‌یان به ده‌ستكاری خۆماڵ و په‌ره‌پێدانی ناوه‌نده‌كانی وه‌زاره‌ت له بواری راهێنانی پێشه‌یی و هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت له بواری گهڵاڵەكردنی دوا ره‌شنووسی پرۆژه یاسای نوێی كار‌و پرۆسه یاسای نوێی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
