به ڤیدیۆ.. ئافره‌تێكی بۆ زلـله وه‌شاندن دامه‌زراندووه
ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه چووه ناو فه‌یسبووكه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌به‌رهێنه‌رێكی ئه‌مه‌ریكایی، ئافره‌تێكی وه‌ك كارمه‌ند دامه‌زراندووه و ئیش و كاری ئه‌و ئافره‌ته ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه چووه ناو فه‌یسبووكه‌وه زللـه‌یه‌كی پێدا بكێشێت.
سایتی " VICE"ـی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكرده‌وه، بزنسمانی دیار مانیش سیثی ساڵی 2012 بڕیاری دابوو، ئاڵووده‌بوونی به سۆشیال‌میدیا چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌و گه‌نجه بڕیاری داوه ئافره‌تێك وه‌ك كارمه‌ند دابمه‌زرێنێت و هه‌ر كاتێك له بیری چوو و سه‌ردانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكی كرد، زللـه‌یه‌كی پێدا بكێشێت.
دوای 10 ساڵ له‌و كاره‌ی، ئێستا رێگه‌كه‌ی ئه‌و گه‌نجه بووه‌ته باو، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئیلون ماسك، ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهان چیرۆكه‌كه‌ی له تویته‌ر بڵاوكرده‌وه.
ئه‌و بزنسمانه ئه‌مه‌ریكاییه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردبوو، كه رۆژانه 19 كاتژمێر كاتی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌سه‌ربردووه و ئێستا ئاواتییه‌تی ده‌ستبه‌رداریان ببێت.
هه‌ر كاتژمێرێك 8 دۆلار ده‌داته ئه‌و ئافره‌ته و ئه‌ركه‌كه‌شی دیاره و ناونیشانی "لامدا له ئه‌ركه‌م زللـه‌یه‌كم لێ بده"ی بۆ دیاریكردووه.
كاتێك هه‌لی كاره‌كه‌ی راگه‌یاندبوو، 20 كه‌س داواكاریان پێشكه‌ش كردبوو.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه سه‌ردان و جۆینی چه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه