كاروانێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ران گه‌یشتنه‌وه هه‌ولێر
ژماره‌یان 430 كه‌سه و هه‌زار و 500 كۆچبه‌ری دیكه‌ش خۆیان بۆ گه‌ڕانه‌وه ئاماده كردووه

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌شه‌م كاروانی كۆچبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه له‌سه‌ر سنووره‌كانی نێوان وڵاتی بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا گیریان خواردبوو، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له 430 كه‌س پێكهاتوون و خه‌ڵكی زۆربه‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستانن.
تا ئێستا كۆی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له وڵاتی بێلاڕووسه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌ریمی كوردستان، ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 2 هه‌زار كه‌س، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، 1500 كۆچبه‌ری دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی بێلاڕووس خۆیان بۆ گه‌ڕانه‌وه ناونووس كردووه و له داهاتوودا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه.
یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ش كه له‌گه‌ڵ كاروانی ئه‌مڕۆی كۆچبه‌ران گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، له وڵاتی بێڵارووس ئه‌شكه‌نجه ده‌دران و له دۆخێكی زۆر ناخۆشدا بوون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك، 27 كۆچبه‌ری عێراقی "ژماره‌یه‌كی زۆریان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بوون"، كه له كه‌مپێكی وڵاتی فه‌ره‌نساوه به‌ره‌و به‌ریتانیا به‌ڕێكه‌وتبوون، له ئاوه‌كانی كه‌ناڵی ئینگلیزدا خنكان.
H.B