ئومێد خۆشناو: 13 شه‌هیدمان داوه
5 بریندار گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه و 4 برینداریان ره‌وشی ته‌ندرووستیان جێگیره

K24 – هه‌ولێر:
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سڵاوی تایبه‌تی بۆ برینداران و كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌مشه‌وی په‌لاماره‌كه‌ی داعش هه‌بووه و ئێمه‌ی راسپاردووه سڵاوی تایبه‌تی بگه‌یه‌نینه برینداران.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی برینداره‌كان گوتی: ئه‌مشه‌و 13 شه‌هید له هاووڵاتی و پێشمه‌رگه دراوه و حه‌وت پێشمه‌رگه به‌یه‌كه‌وه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی داعشه‌وه شه‌هید بوون و 3 هاووڵاتیش كه برای یه‌كن، له یه‌كه‌م په‌لاماری داعش شه‌هید بوون و ئه‌وانی دیكه دوای برینداربوونیان شه‌هید بوون.

گوتیشی: 5 بریندار گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه و 4 برینداریان ره‌وشی ته‌ندرووستیان جێگیره و یه‌كێكیان له چاودێری چڕدایه.
ئومێد خۆشناو، دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی رووده‌دات ئه‌نجامی بوونی بۆشایی ئه‌منییه له ناوچه‌كه و پێویسته رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كارا بكرێن و كار بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش بكرێت.