كوا رێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
داوای جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری چه‌ند گوندێكی سنووری قه‌زای مه‌خمووریان دا و له ئاكامی ئه‌و په‌لاماره‌دا، له گوندی خدرجیجه‌ی سنووری مه‌خموور 3 هاووڵاتی و 10 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و 5 هاووڵاتیش بریندار بوون.
نووسه‌ران و چاودێرانی سیاسی ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به مه‌ترسیدار وه‌سفده‌كه‌ن و داوای جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.