كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا: ئه‌م هێرشه قێزه‌وه‌نه ده‌ریده‌خات جه‌نگ دژی داعش كۆتایی نه‌هاتووه
"ئێمه رژدین له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌و جه‌نگه به هاوشانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان و هاوبه‌شه‌كانمان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی"

K24 - هه‌ولێر:
كونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی په‌لاماری گوندی خدرجیجه و لاوه‌ر له نزیك مه‌خموور كرد و رایگه‌یاند، جه‌نگی دژی داعش جه‌نگی هاوبه‌شمانه.
كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی هه‌ردوو گه‌نجه‌كه و برا بچووكه‌كه‌یان ده‌كه‌ین كه دوێنێ شه‌و له گونده‌كه‌یان خدرجیجه له‌لایه‌ن داعشه‌وه شه‌هید كران.
كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا راشیگه‌یاند، سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئه‌و ده پێشمه‌رگه‌یه‌ش ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعش شه‌هید كران و هاوسۆزیش بۆ برینداره‌كان ده‌رده‌بڕین.
كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا جه‌ختیكرده‌وه، جه‌نگی دژی داعش جه‌نگی هاوبه‌شمانه، ئه‌م هێرشه قێزه‌وه‌نه جارێكی دیكه ده‌ریده‌خات كه جه‌نگ دژی داعش كۆتایی نه‌هاتووه، ئێمه رژدین له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌و جه‌نگه به هاوشانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان و هاوبه‌شه‌كانمان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
