هێمن هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق هاوكار نه‌بێت ناچارین بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ین
"داعش نه‌ك ته‌نها كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵكو له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یه‌كی زۆر خێرادایه"

K24- هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، هێرش و په‌لاماره‌كانی ئه‌مدواییه‌ی تیرۆرستانی داعش په‌یامێكه بۆ ئه‌وه‌ی كه داعش نه‌ك كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵكو له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یه‌كی خێرادایه و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، سنوورێك بۆ ئه‌و هێرش و كرده‌وه تیرۆرستیانه دابنێن.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی په‌لاماره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی داعش بۆ سه‌ر گوندی خدرجیجه له بناری چیای قه‌ره‌چوخ، كه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردبوو، هێمن هه‌ورامی گوتی: ئه‌م هێرشانه‌ی داعش ته‌نها هه‌ڕه‌شه نین بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو، چونكه به‌ر له چه‌ند رۆژێك له كوڵه‌جۆ و خانه‌قین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ش هێرشی هاوشێوه ئه‌نجامدران و ژماره‌یه‌ك شه‌هیدمان دا و ئه‌مه دوا هێرشیش نابن و هه‌ڕه‌شه‌كان به‌رده‌وامن.
هه‌وره‌ها گوتی: هیوادرین ئه‌و خوێنه‌ی به‌ده‌ستی دایكی سێ شه‌هیده‌كانه‌وه بوو "شێره‌ژن"، بانگه‌وازێك بێت بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان، كه پارێزگاری له یه‌كڕیزی خۆمان بكه‌ین و بزانین كه دوژمنێكی زۆر گه‌وره له‌به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستانه و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره له‌سه‌رمانه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان به شتی بچووك و لاوه‌كییه‌وه سه‌رقاڵ نه‌كه‌ین و فۆكه‌س بخه‌ینه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به گیانێكی پێشمه‌رگه‌ئاسا بتوانین به‌رگری له خاكی كوردستان بكه‌ین.
هه‌وره‌ها گوتی: پێویسته له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیش خاوه‌ن هه‌ڵوێست بین، له‌وه‌ی كه ئه‌و ناوچانه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌سه‌ریان كراوه، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه پێویسنه له‌ڕێگه‌ی هێزێكی هاوبه‌شه‌وه كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه بكرێت، كه له‌لایه‌ن سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه كۆنترۆڵ كراون و بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی له‌و ناوچانه نه‌مێنێت و له‌وێوه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر خاڵه‌كانی ناو ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌كرێن و ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا پێویستمان به بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه كه بده‌ینه ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و رێگه نه‌ده‌ین خوێنی به‌ناحه‌قڕژاوی پێشمه‌رگه به‌فیڕۆ بچێت.
هێمن هه‌ورامی گوتیشی: په‌یامی ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌یه، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستییانه به‌توندی ئیدانه ده‌كه‌ین، داواش له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، هه‌موو هێز و توانای خریان بخه‌نه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بگه‌نه ئه‌نجامێكی كرداری، له‌وه‌ی ئاخۆ حكومه‌تی عێراق ده‌توانێت سنوورێك بۆ ئه‌و پێشێلكاریانه دابنێت، ئه‌گه‌رنا ئێمه به پشتیوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ده‌ین.
H.B