به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت پارێزگاری هه‌ولێر به‌شداری له‌ پرسه‌ی شه‌هیدان ده‌كات

"مەسرور بارزانى لەڕێگەى پەیوەندیى تەلەفۆنییه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشیی له‌ کەسوکاری حەوت شەهیدی قارەمانی پێشمەرگە كرد"

به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت پارێزگاری هه‌ولێر به‌شداری له‌ پرسه‌ی شه‌هیدان ده‌كات
به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت پارێزگاری هه‌ولێر به‌شداری له‌ پرسه‌ی شه‌هیدان ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ نوێنه‌رایه‌تى مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكى حكومه‌تى هەرێمی كوردستان، پارێزگارى هه‌ولێر، بەشدارى له‌ پرسەی حەوت شەهیدی پێشمەرگەدا کرد.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌ نوێنه‌رایه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، بەشدارى لە پرسەی حەوت شەهیدی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە کرد، کە لە رووبەڕووبوونەوەی دوێنێی پەلامارەکەى تیرۆریستانی داعش شەهید بوون.

نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە رێگەى پەیوەندی تەلەفۆنییه‌وه‌ لەگەڵ کەسوکاری سەربڵندی ئەو حەوت شەهیدە قارەمانەی پێشمەرگە، پرسە و سه‌ره‌خۆشى لێكردن و هاوخەمی خۆى بە کەسوکاریان راگەیاند و هیواى خواست، خودای مەزن گیانیان بە بەهەشتى بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەکانیان ببەخشێت.

شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری چه‌ند گوندێكی سنووری قه‌زای مه‌خمووریان دا له‌ بناری چیای قه‌ره‌چوخ، له‌ ئه‌نجامدا، له‌ گوندی خدرجیجه‌ 3 هاووڵاتی و 10 پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و 5 هاووڵاتیش بریندار بوون.

مەسرور بارزانى لەڕێگەى پارێزگاری هه‌ولێره‌وه‌ سه‌ره‌خۆشیی له‌ کەسوکاری حەوت شەهیدی پێشمەرگە كرد
مەسرور بارزانى لەڕێگەى پارێزگاری هه‌ولێره‌وه‌ سه‌ره‌خۆشیی له‌ کەسوکاری حەوت شەهیدی پێشمەرگە كرد
 به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت پارێزگاری هه‌ولێر به‌شداری له‌ پرسه‌ی شه‌هیدان ده‌كات
به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت پارێزگاری هه‌ولێر به‌شداری له‌ پرسه‌ی شه‌هیدان ده‌كات
 به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت پارێزگاری هه‌ولێر به‌شداری له‌ پرسه‌ی شه‌هیدان ده‌كات
به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت پارێزگاری هه‌ولێر به‌شداری له‌ پرسه‌ی شه‌هیدان ده‌كات
 به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت پارێزگاری هه‌ولێر به‌شداری له‌ پرسه‌ی شه‌هیدان ده‌كات
به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت پارێزگاری هه‌ولێر به‌شداری له‌ پرسه‌ی شه‌هیدان ده‌كات
Fly Erbil Advertisment