توركيا هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و هاووڵاتییانی سڤیل به‌توندی ئیدانه ده‌كات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا: له پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌رده‌وام ده‌بین

K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هاوسۆزی خۆی بۆ شه‌هیدبوونی هاووڵاتییان و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له هێرشی داعش نیشاندا، كه به‌ر له دوو شه‌و تیرۆرستانی ئه‌و رێكخراوه بۆ سه‌ر گوندی خدرجیجه‌ی سه‌ر به قه‌زای مه‌خموور له بناری چیای قه‌ره‌چوخ ئه‌نجامیاندا.
له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "خه‌مبارین به هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییان و ئه‌فسه‌رانی هه‌رێمی كوردستان".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ترسنۆكهیهی داعش ده‌كه‌ین" و رایگه‌یاند، "پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راشیگه‌یاند، "له پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌رده‌وام ده‌بین".
به‌ر له دوو شه‌و، تیرۆرستانی رێكخراوی داعش هێرشی سه‌ر گوندی خدرجیجه‌ی سه‌ر به قه‌زای مه‌خموور له بناری چیای قه‌ره‌چوخ كرد و له ئه‌نجامدا 3 هاووڵاتی سڤیل و 10 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
H.B