دانيمارك.. ئه‌وانه‌ی گه‌شتیشیان نه‌كردووه و به‌ركه‌وته‌ی تووشبووانیش نین تووشی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن ده‌بن
ده‌یان حاڵه‌تی تووشبوون به گۆڕاوی ئۆمیكرۆن تۆماركراون و له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا ژماره‌ی تووشبووان بۆ 3 ئه‌وه‌نده به‌رز بووه‌ته‌وه

K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستیی دانیمارك بڵاویانكرده‌وه، ژماره‌ی تووشبووانی پشتڕاستكراوه به گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن" به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته 183 حاڵه‌ت، ئه‌مه‌ش به ئاماژه‌یه‌كی جێگه‌ی نیگه‌رانی ناوده‌به‌ن.
به‌گوێره‌ی په‌یمانگه‌ی "ئێس ئێس ئای"ی دانیماركی، رۆژی هه‌ینی رابردوو، ته‌نها 18 حاڵه‌تی پشتڕاستكراوه‌ی تووشبوون به‌و گۆڕاوه نوێیه هه‌بوون، وێڕای بوونی 42 حاڵه‌تی گوماناوی، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ژماره‌یه بۆ 183 حاڵه‌تی پشتڕاستكراوه به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای وایه، كه له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا ژماره‌كه سێ ئه‌وه‌نده به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌ر له راگه‌یاندنی ئه‌و داتایانه‌ش، ناوه‌ندی ئه‌وروپی بۆ چاودێریكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپارێزی لێیان رایگه‌یاندبوو، له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا به هه‌ریه‌ك له نه‌رویج و ئایسله‌نداشه‌وه 182 حاڵه‌تی پشتڕاستكراوه‌ی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن تۆماركراون.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له‌سه‌ر زاری هێنریك ئۆلوم، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی "ئێس ئێس ئای" بڵاویكرده‌وه، كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: "تێبینی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر له رێژه‌ی تووشبوون به گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له دانیمارك ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌ندێك حاڵه‌ت تۆماركراون، كه تووشبووان گه‌شتیان نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت به‌ركه‌وتنیشیان له‌گه‌ڵ گه‌شتیاران و كه‌سانی دیكه نه‌بووه".
دووپاتیشیكرده‌وه، په‌یمانگه‌كه‌یان كارێكی چڕ و پڕ بۆ ده‌رخستنی هه‌رچی زوو ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه پزیشكییه‌كانیش بتوانن كاریگه‌ری گۆڕاوه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا به زووترین كات به‌لاوه بنێن.
هه‌ورها جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته ئه‌و كاته‌ی له‌به‌رده‌ممانه، هه‌مووی بۆ پێدانی ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا به زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك به‌كاربهێنین و گوتی: به‌رگریی زیاتری له‌ش به‌رگه‌گرتن و خۆڕاگرییه‌كی زیاتر به‌رامبه‌ر به گۆڕاوی ئۆمیكرۆن به مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
ئاشكراشیكرد، له‌كۆی 183 حاڵه‌تی پیشتڕاستكراوه‌ی تووشبوون له وڵاته‌كه‌یان، 32 حاڵه‌ت له‌ڕێگه‌ی پشكنینی ته‌كنیكی "WGS"ـه‌وه پشتڕاستكراونه‌ته‌وه، كه پێشكه‌وتووترین ته‌كنیكه، هه‌رچی 151 كه‌سی دیكه‌یه، له رێگه‌ی پشكنینی "PCR"ـه‌وه پشتڕاستكراونه‌ته‌وه.
H.B