به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا: موزایه‌ده‌چییه‌كان هه‌ندێك درووشم ده‌هۆننه‌وه، كه خۆشیان باوه‌ڕیان پێی نییه
ده‌بوایه ئه‌وی چه‌ند رۆژی رابردوو روویدا، له‌بری موزایه‌ده پێوه‌كردن، بكرێته هه‌وێنی یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان بۆ پشتیوانیكردن له هێزه‌كانی پیشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێم

K24- هه‌ولێر:
به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی شه‌هیدان له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و موزایه‌دانه‌ی به پێشمه‌رگه‌وه ده‌كرێن، به‌تایبه‌ت دوای زیادكردنی هێرش و په‌لاماره‌كانی داعش له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا گوتی: ده‌بوایه ئه‌وی چه‌ند رۆژی رابردوو روویدا، له‌بری ئه‌وه‌ی موزایه‌ده‌ی پێوه بكرێت، پێویست بوو بكرێته هه‌وێنی یه‌كڕیزی گه‌لی كورد و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پشتیوانیكردن له هێزه‌كانی پیشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێم، چونكه ئه‌مه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه: پێویسته هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه پشتیوانی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه موزایه‌ده‌ی پێوه ده‌كرێت و هه‌ندێك درووشم ده‌هۆننه‌وه، كه خۆشیان باوه‌ڕیان پێی نییه و ده‌زانن كه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن راستی نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وان له لیژنه‌ی شه‌هیدان و لیژنه‌ی پیشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان و فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مان، به‌ر له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی داعش، سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان هه‌ر له سحێلاوه تا ده‌گاته گه‌رمیان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه و له كه‌موكورتییه‌كان ئاگادار بوونه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكرد، هه‌موو كه‌موكورتییه‌كان له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستنیشانكراون، به‌ڵام چاره‌سه‌ركردنی به‌شێكیان له ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نییه، بۆ نموونه: تۆپۆگرافیان چیای قه‌ره‌چوخ، كه چیایەكی درێژه و پیشمه‌رگه له سه‌ری چیاكه‌ن، به‌ڵام دیوی عێراقی ئه‌و چیایه هیچ هێزێكی عێراقیی لێ نییه و رووبه‌رێكی زۆر فراوانه، ته‌نیا چه‌ند خاڵێكی سه‌ربازی له هه‌ندێك گوند هه‌ن، ئه‌ویش ته‌نها به‌رگری له بنكه و بارهگاگانیان ده‌كه‌ن و داعش هه‌رچییه‌ك له‌و ناوچه‌یه بكات، ئه‌وان به‌لایانه‌وه ناچن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و شوێنه‌ی داعش دزه‌ی لێوه كردووه، 2 كلیۆمه‌تر له پێشمه‌رگه‌وه دووره، به‌ڵام یه‌ك كیلۆمه‌تر له بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌شه‌وه دووره و نێوانی هه‌ردووكیان گه‌لییه، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ش كه به‌ڕوویانه‌وه چووبوون، مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوو رێگه‌یان لێ بگرن.
گوتیشی: به‌ر له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی داعش و موزایه‌دانه‌ی به پێشمه‌رگه‌وه كرا، ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیازی پڕۆژه یاسای پاراستنی پیرۆزییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌مان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد، كه به‌داخه‌وه له سۆشیال میدیا دیسانه‌وه بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌یش كرا، كه مه‌به‌ست له‌و پڕۆژه پێشنیازه بۆ پارێزگاریكردنه له ئاڵا، پێشمه‌رگه، خاكی كوردستان، نه‌خشه‌ی كوردستان و سه‌ركرده مێژووییه‌كان.
سه‌باره‌ت به‌و موزایهدانهش كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایه ئه‌و چه‌كانه‌ی هاوپه‌یمانان به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی داوه، راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌كراون، به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا گوتی: هه‌موو ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌ده‌ست وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گه‌یشتوون، راده‌ستی لیوا هاوبه‌شه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كراون، ته‌نانه‌ت له ڕووی ئازووقهشهوه بڕێكی زۆری ئه‌و ئازووقه‌یه‌ی ره‌وانه‌ی سه‌نگه‌ره‌كان كراوه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خۆیان گه‌ڕاندوویانه‌ته‌وه بۆ كۆگاكانی وه‌زاره‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی تێكنه‌چێت، چونكه بڕێكی زۆری ئازووقه‌یان لایه.
ئاشكراشیكرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی بۆ هه‌ر لیوایه‌ك دووربینێكی حه‌راری به بڕی 28 هه‌زار دۆلار كڕیوه، به‌ڵام پێویستی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و جۆره دووربینانه زۆر له‌وه زیاتره و ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌م هه‌ر فه‌وجێك دانه‌یه‌كی هه‌بێت. سه‌باره‌ت به ئۆتۆمبیلی سه‌ربازیش ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی شه‌هیدان گوتی: هه‌موو بنگه‌یه‌كی پێشمه‌رگه ئۆتۆمبیلی درع و هامهڕیان تێدایه.
دووپاتیشیكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق نه‌ك ته‌نها چه‌ك به پیشمه‌رگه نادات، به‌ڵكو رێگریشه له‌وه‌ی چه‌كی پێ بدرێت، جگه له‌مه‌ش ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی دروستیكردووه، نه‌خۆی پڕی ده‌كاته‌وه و نه رێگه به پیشمه‌رگه ده‌دات پڕی بكاته‌وه.
H.B