كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه شۆڵتس وه‌ك جێگره‌وه‌ی مێركڵ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
"یه‌كه‌م چه‌پی ناوه‌ڕاست دووباره له ئه‌ڵمانیا ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌وه ده‌ست"

K24 – هه‌ولێر:
دوای 16 ساڵ له ته‌مه‌نی حوكمدارێتی، ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ، رۆژی چوارشه‌ممه 8ـی دیسێمبه‌ر، كۆتایی به قۆناغی درێژخایه‌نی مێركڵ دێت، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی (بوندستاگ) (ئۆلاف شۆڵتس)ـی دیموكراته‌كان وه‌ك راوێژكاری ئه‌ڵمانیا دیاریكرد.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه شۆڵتس ده‌بێته جێگره‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تی ئابووری ئه‌ڵمانیا كه مێركڵ بوو، پێشتر وه‌ك جێگر و وه‌زیری كاروباری ئابووری تایبه‌تی كاری ده‌كرد.
دوو مانگ به‌ر له ئێستا شۆڵتس له رێگه‌ی ئیئتیلافێكی به‌هێزی پێكهاتوو له پارته‌كانی( سۆشیال دیموكرات، پارتی سه‌وز، دیموكراتی ئازادی لیبڕاڵ) وه‌ك راوێژكاری ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وت.
رۆژی چوارشه‌ممه مێركڵ ده‌سه‌ڵاتی راوێژكاری خۆی راده‌ستی شۆڵتس ده‌كات، ئه‌میش دوای هارد شرۆده‌ر، یه‌كه‌م چه‌پی ناوه‌ڕاست دووباره له ئه‌ڵمانیا ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌وه ده‌ست.
مێركڵ له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا، رێگه‌ی به كۆچبه‌ران داوه بۆ ئه‌وه‌ی روو له وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌ن، له بواری پاراستنی ژینگه‌دا مێرگل پێشه‌نگ بوو، شۆڵتس له‌باره‌ی مێركڵ رایگه‌یاند، ئه‌و راوێژكارێكی سه‌ركه‌وتوو بوو.
شۆڵتس بۆ گۆڤاری ( دی تسایت) راشیگه‌یاند، له داهاتوودا كار له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری پیشه‌سازی و به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات، رێگریش ده‌بێت له‌و گۆڕانكارییه‌ی كه له كه‌شوهه‌وا دروست ده‌بێت.