زانكۆی سلێمانی هۆشداری ده‌داته خوێندكاران و مامۆستایان
ئاماده‌ی وانه خوێندن بن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سلێمانی هۆشداری دایه مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆكه و رایگه‌یاند، پێویسته هه‌مووان پابه‌ند بن به "وانەوتنەوە و تاقیكردنەوەكان لەكاتی دیاریكراو بەپێی خشتەی وانە و تاقیكردنەوەی كۆلێجەكان و رۆژمێری ساڵی خوێندنی (2020 - 2021) ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی وێڕای پشتگیری داوا رەواكانی خوێندكاران بەڵێنیداوە، كە نوێنەری راستەقینەیان بێت بۆ داواكردن وبەدواداچوونی سەرجەم مافە رەواكانیان و تەنانەت رێگەش نەدرا لە رۆژانی رابردوو هیچ خوێندكارێكی زانكۆكەمان سزا بدرێت لەبەرامبەر داواكردنی مافە رەواكانی".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سلێمانی هەموو لایەك ئاگادار دەكاتەوە.. پێویستە سەرجەم كۆلێج و بەش و مامۆستایانی زانكۆكەمان پابەندبن بە وانەوتنەوە و تاقیكردنەوەكان لەكاتی دیاریكراو بەپێی خشتەی وانە و تاقیكردنەوەی كۆلێجەكان و رۆژمێری ساڵی خوێندنی (2020 - 2021) ".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه: "داواكارین لە خوێندكارانی ئازیزی زانكۆكەمان پابەندبوونی تەواویان هەبێت لە پێناو دوانەكەوتنی ساڵی خوێندن و زەرەرمەند نەبوونی خوێندكاران و زانكۆكەمان و ئاسایی بوونەوەی پڕۆسەی خوێندن بەشێوەیەكی سەركەوتووانە".