وه‌زاره‌تی كاره‌با دواین ئاماری تایبه‌ت به‌ به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك بڵاوكرده‌وه‌

"بریكاری وه‌زیری كاره‌با لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنییەتی دروستکردنی سندووقی پێوەری زیرەک بوو"

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا و سەرۆکی لیژنەی پێوەری زیرەک، سەردانی کارگەی دروستکردنی سندووقی تایبەت بە پێوەری زیرەکی كاره‌بای کرد.

راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیگه‌یاند،  بریكاری وه‌زیری كاره‌با لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنییەتی دروستکردنی سندووقی پێوەری زیرەک بوو، كه‌ له‌م كارگه‌یه‌ دروست ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی كاره‌با دواین ئاماری تایبه‌ت به‌ به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك بڵاوكرده‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

ژمارەی پێوەری بەستراو: 1.078.322

ژمارەی پێوەری ئامادەکراو: 1.224.576

ژمارەی سندووقی بەستراو: 420.263

ژمارەی سندووقی ئامادەکراو:472.41

Fly Erbil Advertisment