دادگا سزای به‌سه‌ر "خوێنمژهكهی فه‌یوم"ـدا سه‌پاند
هاوسه‌ر و شه‌ش منداڵی خۆی كوشتووه
K24- هه‌ولێر:
دادگای باڵای تاوانه‌كان و ئاسایشی ده‌وڵه‌ت له پارێزگای فه‌یومی میسر سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تباره‌دا سه‌پاند، كه له میدیادا به "خوێنمژهكهی فه‌یوم" ناسراوه و پێشتر دانی به كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی و شه‌ش منداڵه‌كانی دانابوو.
له دانیشتنی پێشتر، دادگا دۆسیه‌ی ئه‌و تاوانباره‌ی كه ناوی راسته‌قینه‌ی "عیماد ره‌مه‌زانه و ته‌مه‌نی 34 ساڵه"، بۆ موفتی وڵاته‌كه‌ی ره‌وانه كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی رای خۆی له‌سه‌ر سزای له‌سێداره‌دان بۆ ئه‌و تاوانباره بدات، كه ئه‌مه‌ش رێكارێكی یاساییه و به‌ر له جێبه‌جێكردنی هه‌ر سزایه‌كی له‌سێداره‌دان له میسر، پێویسته له‌لایه‌ن موفتی وڵاته‌كه‌یانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "الیوم السابع"ی میسری، روودانی ئه‌و تاوانه بۆ مانگی نیسان/ مایسی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه تۆمه‌تباره‌كه بڕیاری خۆكوشتنی دابوو، بۆ ئه‌وه‌ی له كێشه‌ی دارایی و قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ری رزگاری ببێت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی ئه‌ویش دوای مردنی خۆی تووشی ده‌رده‌سه‌ری نه‌بن، سه‌ره‌تا ئه‌وانی كوشت، به‌ڵام فریای خۆكوشتن نه‌كه‌وت.
شێوازی كوشتنی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه بوو، كه مادده‌ی بێهۆشكه‌ری بۆیان له‌ناو كوشراوی میوه "شه‌ربه‌ت" كردبوو تا بێهۆش بوون، دواتر هاوسه‌ره‌كه‌ی و هه‌رشه‌ش منداڵه‌كانی كوشتن، سه‌ره‌تاش له هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌ستی پێكرد، هه‌رچه‌ند بهخهبهرهاتهوه و زۆریش به‌رگریی كرد، به‌ڵام له لێدانی ئه‌و ئامێره‌ی بۆ كوشتنی ئه‌وان به‌كاریهێنا، به‌رده‌وامبوو تا دوا هه‌ناسه‌ی ده‌رچوو، دواتر ده‌ستی بۆ كوشتنی یه‌ك به‌یه‌كی شه‌ش منداڵه‌كانی كرد.
دوای ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامدا، تاوانباره‌كه ئاگری له ماركێته‌كه‌ی به‌ردا، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی تێدا بسووتێنێت و له ئازاری ویژدان رزگاری بێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا و دادگای فهیومیش دۆسیه‌ی تاوانباره‌كه‌ی بۆ دادگای تاوانه‌كان به‌رز كرده‌وه، دواجار دادگا بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرد.
H.B