كازمی: هێزه ئاسمانییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوویان بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌كانی داعش ئه‌نجامدا
"له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین، تا دوایین تیرۆرست له عێراق ریشه‌كێش ده‌كرێت"

K24- هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، هێزه ئاسمانییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوویان بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له سنووری پارێزگای ئه‌نباڕ ئه‌نجامدا.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، كازمی نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ هێزه ئاسمانییه‌كانمان ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوویان بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ئه‌نباڕ ئه‌نجامدا".
كازمی دووپاتیشیكرده‌وه، "له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه له دژی تیرۆریستانی ئه‌و رێكخراوه به‌رده‌وام ده‌بن، تا دوایین چه‌كداریان له عێراق ریشه‌كێش ده‌كرێت".
كازمی له تویته‌كه‌یدا جه‌ختیكرده‌وه، "هه‌ندێك هه‌ن، هه‌میشه ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی چه‌كه‌وه وڵات تیرۆر بكه‌ن، به‌ڵام وڵاته‌كه‌مان به دامه‌زراوه‌كان و گه‌له‌كه‌یه‌وه به چاوكراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه، هیچ كه‌سێك له‌سه‌رووی بڕیاره‌كه‌یه‌وه نییه، به چه‌كه نایاساییه‌كانیشه‌وه".
H.B